هەسەدە: جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەخرێتە خزمەتەوە و پشتیوانییەکی نوێی هێزەکانیان دەکات، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەنگاوێکی نوێیە بەرەو بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و هێرشبەری، و دەرئەنجامی هەوڵێکی ماندوو نەناسانەیە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە کە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ پەرەپێدان توانا تەکنیکییەکانمان.
هەسەدە: تورکیا هەسەدە تۆمەتبار دەکات کە ئەو درۆنانەی بەکاری دەهێنێت لە ئێرانی وەرگرتووە، هەسەدە رەتی دەکاتەوەو دەڵێت بەرهەمی خۆمانە.فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرهەمی ئەزموونی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە،
هێزەکانی سەر بە شێخ مەندول جوغیفی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: بارەگای هێزی شێخ مەندول سەتم لە ناوچەی جەباب لە بیابانی ئەنبار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە نارنجۆکی دەستی هەڵگرتبوو، هێرشی کراوەتە سەر.