دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی: ڕۆژی 21 و 23ـی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی بەرەی گەل و ئەژی ئەمین، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەولێر دەرچوە كە هەردوكیان داواكراون بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی.
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەژی ئەمین دەرچوە ئەوەش بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی بە ئامانجگرتنی بافڵ تاڵهبانی، بەرپرسی یەکێتی و نانەوەی ئاژاوە و پشێوی.
ئەژی ئەمین: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەبێ گوێدانە فشارەكانی یەكێتی، بە بەڵگەی ڤیدیۆییەوە، وردەكاریی كردەبکۆژەکەی ئاشكرا كرد و تێیدا دان پێدانانی تۆمەتباران بڵاو كردەوە كە دانیان بەوەدا نا، بە فەرمانی بەرپرسانی دژەتیرۆری یەكێتی، كردەوەكەیان ئەنجام داوە.
ئەژی ئەمین لە ساڵیادی کۆژرانی هاوکار جافدا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: کۆژرانی هاوکار جاف پەڵەیەکی ڕەشی خیانەت و سەرشۆڕییە بەناوچاوی ئەوانەی بۆ مەرام و مانەوەی خۆیان، ئامادەن قێزەونترین و دڕندانەترین تیرۆر ئەنجام بدەن،بۆهەمیشە نەفرەت لەدەستی لەرزۆکی ئەنجامدەران و پلانداڕێژەرانی ئەو کردە تیرۆریستییە دەکەم.
بە پێ زانیارییەکانی گەیشتو بە کۆردستان باس، ئەژی ئەمین زانیاری دەربارەی فەرماندە و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی کوردستان دەداتە ڕێکخراوی میتی تورکیا و بەم شێوەیە زەمینەی تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی ئامادە کردووە.
بەپێی زانیارەکانی بە دەست گەیشتو نیچروان بارزانی لە درێژەی دانوستانە کانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی عەسکەری وئەمنی ئێران ڕزامەندی خۆی بۆگرتنی ئەژی ئەمین ورادەست کردنی بە ئێران ڕایگەیاند