لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

عەممار حەكیم لەسەردانەكەیدا چی كرد؟ لە بڕنەوەکەی کاکە حەمەوە بۆ دیوەخانی عەشیرەتەکان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jan 11th, 2025 5:30AM
mdi-download
لە میانی سەردانی بۆ دیوەخان‌و لای هۆزو عەشیرەتەكان، عەممار حەكیم لە عەشیرەتەكانی هەڵەبجەو شارەزوورەوە تا چەمچەماڵ ڕیزی لێگرت‌و سەردانی دیوەخانی دوازدە عەشیرەت‌و تیرەی جیاوازی كرد،پاش دەرچوونی لە هەڵەبجە، یەكەم وێستگەی گوڵەخانە بوو، لەوێ محەمەدی حاجی مەحمود بڕنەوێكی پێشكەشی عەممار حەكیم كرد.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/١/٩ سەرباری ئەوەی كە لە هاتنەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك سەردان‌و كۆبوونەوەی سیاسی ئەنجامدا، هاوكات سەردانی دیوەخانی دوازدە سەرۆك عەشیرەتی كرد.
ئەوەی عەممار حەكیم، بەرپرسی ڕەوتی حیكمە لە سەردانی دوو ڕۆژی ڕابردوویدا بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا، هیچ بەرپرسێكی سیاسی‌و حكومی عێراق لە هاتنیدا بۆ هەرێم ئەنجامی نەداوە.

عەممار حەكیم لە هاتنەكەیدا بۆ هەرێم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی‌و دكتۆر بەرهەم ساڵح‌و شاسوار عەبدولواحیددا كۆبوویەوەو دواتر لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/١/٨، خۆی گەیاندە پارێزگای هەڵەبجەو لەپاش سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەو كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگارو بەرپرسانی شارەكە، سەردانی بۆ دیوەخانی خێڵ‌و عەشیرەتەكان دەستپێكرد.

لە میانی سەردانی بۆ دیوەخان‌و لای هۆزو عەشیرەتەكان، عەممار حەكیم لە عەشیرەتەكانی هەڵەبجەو شارەزوورەوە تا چەمچەماڵ ڕیزی لێگرت‌و سەردانی دیوەخانی دوازدە عەشیرەت‌و تیرەی جیاوازی كرد.

پاش تەواوبوونی دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری پارێزگاكە، عەممار حەكیم سەردانی كاكەییەكانی هەڵەبجەی كردو لەگەڵ كەسایەتی‌و پیاوماقوڵانی ئەواندا كۆبوویەوە.
هەر لە هەڵەبجە، سەردانی دیوەخانی " تەحسینی میرزا حەسەن" سەرۆك عەشیرەتی نەورۆڵی كردو پاشتر لە گەڵ " هۆشمەند یارئەحمەد" كەسایەتی دیاری هەورامییەكان‌و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی هەورامییەكاندا كۆبوویەوە.
پاش دەرچوونی لە هەڵەبجە، یەكەم وێستگەی گوڵەخانە بوو، لەوێ محەمەدی حاجی مەحمود بڕنەوێكی پێشكەشی عەممار حەكیم كرد.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، نووسینگەی عەممار حەكیم‌و لاپەڕە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كە زیاتر لە پێنج ملیۆن لایكی هەیە، بەتەنها وشەیەكیش باسی سەردانەكەیان بۆلای محەمەدی حاجی مەحمود نەكردووە، ئەوەش لەكاتێكدا كە هەموو دیدارو سەردانەكانیتریان بە گرنگییەوە بڵاوكردووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 8 – 1 – 2025 عەممار حەكیم بۆ دیداری جەلال جەمیل، سەرۆك عەشیرەتی بابانییەكان، لە گوڵەخانەوە چووە قەزای سەیدسادق‌و دواتریش لە گوندی " كانی پانكە"ی قەزای سەیدسادق، چووە دیوەخانی یوسفی كاكە حەمە، كەیەكێكە لە كەسایەتی‌و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی شیخ سمایلی.

هەر لە دەڤەری شارەزوور، عەممار حەكیم بۆ سەردانی " ڕۆستەمی لالە سەرحەد"ی سەرۆك عەشیرەتی ڕۆغزایی، سەردانی گوندی " دسكەرە"ی كرد.

لە گوندی ژاڵەی نزیك سلێمانی، عەممار حەكیم، سەردانی " جەزا جاف" سەرۆك عەشیرەتی میكایڵی كردو دواتر لە شاری سلێمانی، وەكو كەسایەتیەكی دیاری عەشیرەتی جاف، عەممار حەكیم سەردانی مەحمود سەنگاوی كردو دواتریش سەردانی دیوەخانی لیوا تەها تیماری سەرۆك عەشیرەتی ئاڵیبەگی كرد.

بۆ سەردانی دیوەخانی كۆمەڵێك سەرۆك هۆزو عەشیرەت، عەممار حەكیم لە سلێمانییەوە ڕوویكردە قەزای چەمچەماڵ‌و لەوێ سەردانی مام هیوا، سەرۆك عەشیرەتی تیلەكۆو خالید محەمەد ڕەحیم سەرۆك عەشیرەتی زەنگەنەو حاجی محەمەد كەلهوڕی، سەرۆك عەشیرەتی كەلهوڕو مەمەند ئاغای سەرۆك عەشیرەتی هەمەوەندی كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، لەتەک سەردان و کۆبونەوەی لەگەڵ پارزگارو زانکۆی سلێمانی و چەند دام و دەزگایەکیتری حکومی و سیاسی، پاش دەرچوونی لە هەڵەبجە، یەكەم وێستگەی گوڵەخانە بوو، لەوێ محەمەدی حاجی مەحمود بڕنەوێكی پێشكەشی عەممار حەكیم كرد. پاش دەرچوونی لە هەڵەبجە، یەكەم وێستگەی گوڵەخانە بوو، لەوێ محەمەدی حاجی مەحمود بڕنەوێكی پێشكەشی عەممار حەكیم كرد. عەممار حەكیم كردسەردانی عەشیرەتی " لوڕ"ی کردو لەگەڵ جەبار یاوەرو کۆمەڵێک کەسایەتی دیکەی عەشیرتەکەدا کۆبوویەوەو دواتریش لەشاری سلێمانی سەردانی تەکیەی شێخ ئاسەف کەسنەزانی کرد.

mdi-label عەممار حەكیم كرد mdi-label هەڵەبجەو شارەزوور
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

محەمەد حاجی مەحمود: ئەم شەڕە زەرەری بۆ کورد و عێراق نابێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 16th, 2025 8:00AM

دەم پارتی: هێرشەکانی ئیسرائیل قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەکەنەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 15th, 2025 2:00PM

دەم پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا سەردانی پارتە کوردییەکان دەکات

mdi-calendar Jun 15th, 2025 8:00AMmdi-arrow-left

کۆمەڵى دادگەریى: هیوادارین عێراق و هەرێمى کوردستان لە پریشكی ئاگری شەڕ دووربن

mdi-calendar Jun 14th, 2025 8:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

محەمەد حاجی مەحمود: ئەم شەڕە زەرەری بۆ کورد و عێراق نابێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 16th, 2025 8:00AM

دەم پارتی: هێرشەکانی ئیسرائیل قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەکەنەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 15th, 2025 2:00PM

دەم پارتی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا سەردانی پارتە کوردییەکان دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 15th, 2025 8:00AM

کۆمەڵى دادگەریى: هیوادارین عێراق و هەرێمى کوردستان لە پریشكی ئاگری شەڕ دووربن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 14th, 2025 8:00PM

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 14th, 2025 5:00PM
{{ snackbarText }}