لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

گەلاوێژ کۆتایی هات و خەڵاتەکان دابەشکران

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Dec 8th, 2024 5:40AM
mdi-download
ئیبتسام ئیسماعیل: بەشایەتی بەشداربوان و هەموو ئەوانەی رای خۆیان داوە فێستیڤاڵەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدا و گەلاوێژ هەمیشە بەردەوام دەبێت و میمبەری هەموان دەبێت، سوپاسی ماندووبونی سەرجەم بەشداربوان و میوانەکانمان دەکەین.

کۆردستان باس - 2024-12-07بەدابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ، سێیەمین رۆژی 27 هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ سەرکەوتووانە کۆتایی هات.

وتاری کۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ خوێنرایەوەو رایگەیاند: "بەشایەتی بەشداربوان و هەموو ئەوانەی رای خۆیان داوە فێستیڤاڵەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدا و گەلاوێژ هەمیشە بەردەوام دەبێت و میمبەری هەموان دەبێت، سوپاسی ماندووبونی سەرجەم بەشداربوان و میوانەکانمان دەکەین".

ئیبتیسام گۆتی لەم فێستیڤاڵەدا 179 بابەت لە شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک بەشداربوون و لیژنەکانی هەڵسەنگاندن یەکەم و دووەم و سێیەمیان هەڵبژارد، پێتان رادەگەیەنین هەتا شکۆی وشە بەردەوام بێت گەلاوێژیش هەر بەردەوام دەبێت.

لەدەستپێکی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ پێشکەش بە شاعیری کورد جەمال غەمبار کرا و خەڵاتی زێڕینی کوردستان پێشکەش بە نوسەری عەرەب واسینی ئەعرەج کرا.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەمی شیعر و لێکۆڵینەوەو چیرۆک پێشکەش بە نوسەران و ئەدیبانی بادینان کرا، کەبەم شێوەیە بوو:

خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوە پێشکەش بە رێبەر کوردۆ کرا
خەلاتی یەکەمی چیرۆک پیشکەش بە کاهین کانی کرا
خەڵاتی یەکەمی شیعر پێشکەش بە میللەت محەمەد موحسین کرا

هاوکات لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم بۆ شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە پیشکەشکرا کەبەم شێوەیە بوو:

خەڵاتی لێکۆڵینەوە:

خەڵاتی یەکەم ، سەروەت عەبدوڵڵا
خەڵاتی دووەم، شکار وەفا مەحمود
خەڵاتی سێیەم، محەمەد نەبی

خەڵاتی چیرۆک:

خەڵاتی یەکەم، عادل قادری
خەڵاتی دووەم، سوهەیب عەلی
خەڵاتی سێیەم، رەنج رەسوڵ رەزا

خەڵاتی شیعر:

خەڵاتی یەکەم، کەریم شەریف
خەڵاتی دووەم، ئەکرەم هەواس
خەڵاتی سێیەم، دڵشاد کاوانی

بەم شێوەیەش ئەمڕۆ شەممە کۆتایی هات بە 27هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ، کەماوەی سێ رۆژی خایاند و چەندین چالاکی ئەدەبی و هونەری و لێکۆڵینەوەی تێیدا پیشکەشکرا و تێیدا فێستیڤاڵەكە میوانداری 12 توێژەری كوردو فارس و عەرەبی کرد.

mdi-label فێستیڤاڵی گەلاوێژ mdi-label كوردو فارس و عەرەبی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

نێچیرڤان بارزانی: ڕژێمی بەعس نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 10:30PM

نێچيرڤان بارزانى، پێشوازيى له‌ مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 6:00PM

مەسعود بارزانی: بێدەوڵەتی، بەردەوام کوردی ڕووبەرووی قڕکردن و سڕینەوە کردووەتەوە

mdi-calendar Apr 25th, 2025 5:00PMmdi-arrow-left

بەرپرسی كۆمەڵی دادگەری پێشوازیی لە بەرپرسی بەرەی گەل و شاندی یاوەری كرد

mdi-calendar Apr 25th, 2025 9:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

نێچیرڤان بارزانی: ڕژێمی بەعس نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 10:30PM

بەرپرسی كۆمەڵی دادگەری پێشوازیی لە بەرپرسی بەرەی گەل و شاندی یاوەری كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 9:30PM

دەم پارتی: شاندی دەم پارتی و وەزیری داد کۆ بوونەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 8:30PM

مەسرور بارزانی،پێشوازیی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی هۆڵەندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 7:30PM

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Apr 25th, 2025 6:30PM
{{ snackbarText }}