لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی: هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌دری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Nov 26th, 2024 10:45AM
mdi-download
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی: هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌  و ده‌شڵێت، "به‌ڵێنماندا كه‌ ستۆپ به‌ تاكڕه‌ویی بكه‌ین و به‌ڵێنماندا كه‌ به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوی هه‌رێمدا بریتی ده‌بێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و خزمه‌تكردن و دڵنیاییش ده‌ده‌ین، بۆ ساتێك سازش له‌سه‌ر داوكاریی و به‌ڵێنه‌كانمان ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی وتمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".

کۆردستان باس - 24/11/2024 وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 155 یه‌مین ساڵیادی به‌قه‌زابونی هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌ و ده‌شڵێت، "به‌ڵێنماندا كه‌ ستۆپ به‌ تاكڕه‌ویی بكه‌ین و به‌ڵێنماندا كه‌ به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوی هه‌رێمدا بریتی ده‌بێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و خزمه‌تكردن و دڵنیاییش ده‌ده‌ین، بۆ ساتێك سازش له‌سه‌ر داوكاریی و به‌ڵێنه‌كانمان ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی وتمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".

وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی (پاش زیاتر له‌ سه‌ده‌و نیوێك؟) له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ 155ـهه‌مین ساڵیادی به‌ قه‌زابونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی هێما و سمبولی قوربانیدانی گه‌لی كورد، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌توانراوه‌ هێنده‌ی مێژوه‌كه‌ی و به‌ قورسایی قوربانییه‌كانی له‌لایه‌ن كابینه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ خزمه‌تبكرێت كه‌ كۆتا دانه‌یان كابینه‌ی نۆیه‌می شكستخواردوه‌".

راشیگه‌یاندوه‌، "شارێك كه‌ گه‌وره‌ترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، شارێك كه‌ زۆرترین ڕۆڵه‌ی گیانفیدای پێشكه‌ش به‌ كوردستان كردوه‌، شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ وه‌ك ناونیشانێكی بێ ناوه‌ڕۆك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌ پارێزگا بونیدا بكرێت، هیچ كابینه‌یه‌ك هێنده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م غه‌در و جیاكاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌م كابینه‌ شكستخواردوه‌ دو جار هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ وتاری سیاسی و دروشمی بریقه‌دار، به‌ڵام نه‌یتوانی هێنده‌ی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی زۆنی زه‌رد (ئه‌م كابینه‌یه‌ ڕۆڵی هه‌بوه‌ له‌ زیاتر دابه‌شكردن و جیاكاری نێوان ناوچه‌كان) بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكات و خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێت بۆی كه‌ ئه‌مه‌ ئیشی حكومه‌ته‌ نه‌ك حزب".

ده‌شڵێت، "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خه‌ڵكانێكی زیندون، داوای خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی، ژێرخانی پته‌و، هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاریی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه‌ به‌ زۆر ده‌زانرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌؟".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ به‌ڵێنماندا كه‌ ستۆپ به‌ تاكڕه‌ویی بكه‌ین و به‌ڵێنماندا كه‌ به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوی هه‌رێمدا بریتی ده‌بێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و خزمه‌تكردن به‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌، دڵنیایی به‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیز و ته‌واوی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ده‌ین، بۆ ساتێكیش سازش له‌سه‌ر داوكاریی و به‌ڵێنه‌كانمان ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی وتمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".

mdi-label وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی mdi-label به‌قه‌زابونی هه‌ڵه‌بجه‌
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

سیناتۆر تێد بەد: هەرێمی کوردستان لە دواکەوتنی ناردنی ھاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە نیگەرانە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 9:00PM

کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: تەلەفۆنەکەی نێچیرڤان بارزانی و عێراقچی نیشانەی قووڵیی پەیوەندیی هەردوولا بوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 8:00PM

رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى: بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى ئامێدى بەردەوامە

mdi-calendar Jun 30th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left

زیاد جەبار: ئەركی حكومەتی هەرێمە ڕێككەوتن بكات بۆ زامن كردنی مووچە

mdi-calendar Jun 30th, 2025 5:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

سیناتۆر تێد بەد: هەرێمی کوردستان لە دواکەوتنی ناردنی ھاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە نیگەرانە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 9:00PM

کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: تەلەفۆنەکەی نێچیرڤان بارزانی و عێراقچی نیشانەی قووڵیی پەیوەندیی هەردوولا بوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 8:00PM

رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى: بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى ئامێدى بەردەوامە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 6:00PM

زیاد جەبار: ئەركی حكومەتی هەرێمە ڕێككەوتن بكات بۆ زامن كردنی مووچە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 5:30PM

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jun 30th, 2025 5:00PM
{{ snackbarText }}