کۆردستان باس - 2024/11/20 ڕێبین سدیق بڕیاردەرى بەشى ژمێریارى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:
هیچ کاتێک ناتوانن بە پۆست و پلەکانتان مل کەچمان بکەن !!!
بەرەی گەل و لاهور شێخ جەنگی لە دڵماندایە ..
دوای ئەوەی بڕیاری خۆ کاندید کردنمدا بۆ بەرەی گەل پێش هەڵبژاردنە دیزاین کراوەکە لەلایەن بەڕێز ڕاگرەوە ئاگادار کرامەوە کە دەست لە کار کێشانەوە بکەم لەپۆستی بڕیاردەری بەشی ژمێریاری!!
بەڵام من وتم دەست لەکار ناکێشمەوە بەبێ بونی هیچ هۆکارێک !!؟
لەوەڵامدا وتی نابێت تۆ کاندیدی و دەبێت دەست لەکار بکێشیتەوە
منیش وتم کۆمسیۆن بە ڕەسمی مۆڵەتمان پێ ئەدات و پێویست بەدەست لەکار کێشانەوە ناکات وتی باشە کەوایە خۆمان لات دەبەین !!
پێش هەڵبژاردن لایان نەبردم بەڵام ئێستا بەفەرمانێکی زانکۆی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لادرام ..
پرسیارێک ئاراستەی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی
زانستی ئەکەم و لێی دەپرسم ئایا تەنها پێوەری حیزب پێوەرە بۆپۆستی ئیداری لە زانکۆو پەیمانگاکان !!!
پرسیارێکی ترم بۆ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەڵامی ئەوەم بەنەوە کە ئایا من لە زانکۆدا دەوام دەکەم یان لە (مەڵبەندو کۆمیتەو لق و ناوچە )چونکە پۆستەکەی من حکومییە نەک حیزبی !!!