کۆردستان باس - بەرپرسی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە حکوومەتی عێراق لەسەر پرۆسەکە دڵنیایی داوەتە هەرێمی کوردستان بەڵام ناکرێت بڵێین مەترسییەکان نەماون.
یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبوار هادی، بەرپرسی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، گوتی: سەرژمێری گرنگی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتووان یەکلا دەکاتەوە.
بەرپرسی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: هەرچەندە حکوومەتی عێراق لەسەر پرۆسەکە دڵنیایی داوەتە هەرێمی کوردستان بەڵام ناکرێت بڵێین مەترسییەکان نەماون.
بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.