لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەسرور بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Nov 13th, 2024 5:30PM
mdi-download
پێشەوا هەورامانی: بایەخی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەک بووە ئەگەر کێشەکانیش هەمووی چارە نەکرابێت، هێشتا دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و کۆمەڵێک بابەت باس کراوە، هەروەها سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی گوت دەبێت بابەتی مووچە لە هەموو کێشەیەکی دیکە جیا بکرێتەوە.

کۆردستان باس - ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، مەسرور بارزانی، بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سوودانی کرد.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، "بایەخی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەک بووە ئەگەر کێشەکانیش هەمووی چارە نەکرابێت، هێشتا دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، "هاتوچۆ و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبووە، بۆیە هاتنەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە".
گوتیشی: "کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک بەردەوام بووە و کۆمەڵێک بابەت باس کراوە، هەروەها سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی گوت دەبێت بابەتی مووچە لە هەموو کێشەیەکی دیکە جیا بکرێتەوە".
باسی لەوەش کرد، " 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، هەروەها سەرۆک وەزیران، داوای لە سوودانی کرد، لایەنی سێیەم کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە بێتە ناو گفتوگۆکەوە، بۆئەوەی ئەوان ڕوونی بکەنەوە کە تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت چەندە، گوتیشی: ئەو لایەنە زوو دیاری بکرێت و دەستبەکار بن تاوەکوو کاری خۆیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن".
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی گوتیەتی، ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی بە گەنجینەی عێراق گەیاندووە، کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 21 ملیار دۆلار زیان بە عێراق کەوتووە".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان هەبوو، بۆیە گەشبینین دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجامی باشی دەبێت".
جەختیشی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە هەمواری بودجە، کە ئەمە لەسەر داوای مەسرور بارزانی بوو، پێی گوتووە، مووچە ماف و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، لە بەرامبەریشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان چی لەسەر شان بێت ئەیکات".

mdi-label مەسرور بارزانی mdi-label محەممەد شیاع سوودانی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەیوەست بە  پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 6:00AM

مەسرور بارزانی، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 5:00AM

جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

mdi-calendar Jul 22nd, 2025 4:00AMmdi-arrow-left

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

mdi-calendar Jul 22nd, 2025 3:00AMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەیوەست بە  پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 6:00AM

مەسرور بارزانی، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 5:00AM

جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 4:00AM

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 3:00AM

بەرپرسی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئیتاڵیا کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 22nd, 2025 2:00AM
{{ snackbarText }}