لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

داهاتی گشتی کۆمپانیای شاماران لە 9 مانگی یەکەمی (2024) بریتی بووە لە (74 ملیۆن و 613 هەزار) دۆلار

ئابوری
mdi-calendar Nov 12th, 2024 4:30PM
mdi-download
داهاتی گشتی کۆمپانیای شاماران لە 9 مانگی یەکەمی (2024) بریتی بووە لە (74 ملیۆن و 613 هەزار) دۆلار، بەجۆرێک؛ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا (29 ملیۆن و 425 هەزار) دۆلار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکەی لە چارەکی دووەمدا (22 ملیۆن و 630 هەزار) دۆلار بووە، لە چارەکی یەکەمی ساڵیشدا (22 ملیۆن و 588 هەزار) دۆلار بووە.

كۆمپانیای (شاماران) لە کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش)

کۆردستان باس - کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی ڕاگەیاند؛
داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە 9 مانگی یەکەمی (2024) بریتی بووە لە (74 ملیۆن و 613 هەزار) دۆلار، بەجۆرێک؛ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا (29 ملیۆن و 425 هەزار) دۆلار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکەی لە چارەکی دووەمدا (22 ملیۆن و 630 هەزار) دۆلار بووە، لە چارەکی یەکەمی ساڵیشدا (22 ملیۆن و 588 هەزار) دۆلار بووە.
لە 1/1/2024 – 30/9/2024 لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش)، بە تێکڕای کاری رۆژانە (57 هەزار و 100) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، بە کۆی گشتی بڕی (15 ملیۆن و 475 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمهاتووە. تەنها لە چارەکی سێیەمی ساڵدا ڕۆژانە (59 هەزار و 300) بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووەو بە درێژایی سێ مانگەکە بەرهەم بریتی بووە لە (5 ملیۆن و 412 هەزار) بەرمیل نەوت.
بەرمیلێک نەوتی خاوی هەردوو کێڵگە نەوتییەکە بە کڕیاریانی ناوخۆ فرۆشراوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ هەر بەرمیلێک نەوت بە بەتێکڕا فرۆشراوە بە (35 دۆلار و 65 سەنت).

بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی (سەرسەنگ و ئەتروش) لە چارەکی سێیەمی (2024)
کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی ڕاگەیاند: لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024)دا، داهاتی گشتی کۆمپانیاکە (29 ملیۆن و 425 هەزار) دۆلار بووە.
داهاتی گشتی کۆمپانیاکە لە 9 مانگی یەکەمی (2024) بریتی بووە لە (74 ملیۆن و 613 هەزار) دۆلار، چونکە داهاتەکەی لە چارەکی دووەمدا (22 ملیۆن و 630 هەزار) دۆلار بووە، لە چارەکی یەکەمی ساڵیشدا (22 ملیۆن و 588 هەزار) دۆلار بووە.
کۆمپانیای شامارانی پترۆلیۆمی کەندی کە پشکی لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (سەرسەنگ و ئەتروش) هەیە، ڕاگەیاند، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ (وەک لە خشتە و چارتی هاوپێچدا هاتووە)؛
لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ، بە تێکڕای کاری رۆژانە (32 هەزار و 500) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، هەر بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە لەماوەی هەر سێ مانگەکە (2 ملیۆن و 949 هەزار) بەرمیل نەوتی خاوی کێڵگەکەی فرۆشتووە.
هاوکات لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (1/1/2024 – 30/9/2024) بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بریتی بووە لە (33 هەزار و 200) بەرمیل نەوتی رۆژانەو (8 ملیۆن و 916 هەزار) بەرمیل نەوت لە کۆی هەر سێ چارەکی ساڵەکە.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش، لە چارەکی سێیەمی (2024) بە تێکڕای کاری رۆژانە (26 هەزار 800) بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، کۆی گشتی بەرهەمەکەش لە ماوەی ناوبراودا بڕی (2 ملیۆن و 463 هەزار) بەرمیل نەوتی کێڵگەکە فرۆشراوە.
هاوکات لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (1/1/2024 – 30/9/2024) بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (23 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی رۆژانەو (6 ملیۆن و 559 هەزار) بەرمیل نەوت لە کۆی هەر سێ چارەکی ساڵەکە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیای شاماران بەرمیلێک نەوتی خاوی هەردوو کێڵگە نەوتییەکە بە کڕیاریانی ناوخۆ فرۆشراوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ هەر بەرمیلێک نەوت بە بەتێکڕا فرۆشراوە بە (35 دۆلار و 65 سەنت).
چارت و خشتە

کێڵگەی نەوتی سه‌رسه‌نگ
کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)‌ەوە، ڕوبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو ڕۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە سێ کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە.
لە ئێستادا پشكی (62%)ی کێڵگە نەوتییەکە دراوه‌ته‌ كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی، پشكی (18%)ی درابوو بە‌ لقێکی کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی، بەڵام دواتر کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی پشکەکانی کۆمپانیا فەرەنسییەکەی کڕییوە، ئەو پشكی (20%)ی ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی توانای هەردوو ناوچەکەی کێڵگەکە بەم جۆرەیە؛
یەکەم؛ سوارە توکە؛ بەشی گرنگ و سەرەکی کێڵگە نەوتییەکەیە شەش بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (29 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API).
دووەم؛ رۆژهەڵاتی سوارە توکە؛ ناوچەیەکی دیکەی نەوتییە لە چوارچێوەی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و یەک بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (2 هەزار و 500) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API).

کێڵگەی نەوتی ئەتروش
کێڵگەی نەوتی ئەتروش، یەکێکە لە کێڵگە گرنگ و بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2011 نەوتی تێدا دۆزرایەوە و بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی 2017 دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت کراوە لە کێڵگەکەدا. وەک کۆمپانیا نەوتییەکانی کێڵگەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە "نەوتی کوالیتی بەرزە کە بنکەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە و توانای گەشەکردنی بەرچاوی هەیە".
بلۆكی ئەتروش دەكەوێتە پارێزگای دهۆکەوە، بە نزیكەی (85) كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە دورە، رووبەرەكەی (269) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. پشكەکانی کێڵگە نەوتییەکە بەپێی گرێبەستەکان دابەشبوون بەسەر (47.4%)ی درابوو بە كۆمپانیای نیشتمانی ئیمارات بۆ وزه‌ ناسراو به‌ (تاقە)، بەپێی زانیارییەکانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمپانیای تاقە بڕیاری داوە دوای (10) ساڵ لە کارکردن هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت، (27.6%)ی پشکەکانی دراوە بە شاماران پیترۆلیۆمی کەنەدی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.

mdi-label سەرسەنگ mdi-label ئەتروش
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 5:45PM

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 3:30PM

مسته‌فا كه‌رعاوی : هه‌رێمی كوردستان 4.8 ترلیۆن دینار قه‌رزاری به‌غدایه‌

mdi-calendar May 9th, 2025 11:30AMmdi-arrow-left

۱٤ کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم کاردەکەن و چواریان ئەمەریکین

mdi-calendar May 9th, 2025 6:30AMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 5:45PM

دانە غاز: چارەکی یەکەمی 2026 پرۆژەی فراوانکردنی 'کۆرمۆر 250' تەواو دەبێت

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 3:30PM

مسته‌فا كه‌رعاوی : هه‌رێمی كوردستان 4.8 ترلیۆن دینار قه‌رزاری به‌غدایه‌

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 11:30AM

۱٤ کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم کاردەکەن و چواریان ئەمەریکین

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 6:30AM

بەغدا مامەڵەی وڵات لەگەڵ هەرێم دەکات

ئابوری
mdi-calendar May 9th, 2025 4:30AM
{{ snackbarText }}