لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

بۆ یەكەمجار كەشتییە بازرگانییەكان لە بەندەری فاو لەنگەر دەگرن

ئابوری
mdi-calendar Nov 9th, 2024 6:30AM
mdi-download
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمێكدا لە بەندەری گەورەی (فاو)، بەكارخستنی (5) سەكۆی نوێی لە بەندەرەكە راگەیاند، بەندەری گەورەی فاو خاڵی سەرەكی و دەستپێكە لە پرۆژەی (رێگای گەشە)، پرۆژەیەك كە دەیەوێت لەرێگەی عێراق و توركیاوە، كەنداوی عەرەبی بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە.

کۆردستان باس - محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمێكدا لە بەندەری گەورەی (فاو)، بەكارخستنی (5) سەكۆی نوێی لە بەندەرەكە راگەیاند.
بەندەری گەورەی فاو خاڵی سەرەكی و دەستپێكە لە پرۆژەی (رێگای گەشە)، پرۆژەیەك كە دەیەوێت لەرێگەی عێراق و توركیاوە، كەنداوی عەرەبی بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا لە مەراسیمەكە رایگەیاند" ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم عێراقێكی نوێداین كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە دەستپێدەكات".
سودانی وتی: عێراق پێشترو لە ئێستاشدا هێشتا پایەیەكی سەرەكییە لە ئابوری نێودەوڵەتیداو پرۆژەی رێگای گەشەش دەبێت بە شادەمارێك كە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو كە بە دەرگای عێراق بەڕووی جیهان و ئابورییەكی نوێ ناودەبرێت، بەگوێرەی داتاكانی حكومەت تەنیا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێنج هێندە ئاستی تەواوكردنی كارەكانی زیادی كردووە.
بەندەری گەورەی فاو دابەشبووە بەسەر (5) بەشی سەرەكیدا، بەمشێوەیە:
🔹 سەكۆی بەندەرەكە، كە ئەمڕۆ كارەكانی بەرێژەی 100% تەواو بوو
🔹 پرۆژەی دروستكردنی رێگای نێوان (بەندەری فاو)و (ئوم قەسر) كە ئێستا رێژەی 92%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 تونێلی ژێرئاوكەوتوو كە رێژەی 58%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 كاری هەڵكەندنی دەریایی كە تائێستا 79%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 كەناڵی كەشتییەوانی كە 77%ی كارەكانی تەواو بووە

mdi-label محەمەد شیاع سودانی mdi-label بەندەری فاو
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رچاوه‌یه‌ك: هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌ نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات

ئابوری
mdi-calendar Aug 4th, 2025 6:00PM

عومه‌ر گوڵپی‌: ناردنی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی‌ نه‌وت ده‌بێته‌هۆی مسۆگه‌ریی مووچه‌

ئابوری
mdi-calendar Aug 3rd, 2025 6:00PM

دانا عەبدولكەریم: بەو داهاتەی لەبەردەستدایە ناتوانرێت مووچە دابەشبكرێت

mdi-calendar Aug 3rd, 2025 4:00PMmdi-arrow-left

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کردووە

mdi-calendar Aug 3rd, 2025 3:00PMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

سه‌رچاوه‌یه‌ك: هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌ نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات

ئابوری
mdi-calendar Aug 4th, 2025 6:00PM

عومه‌ر گوڵپی‌: ناردنی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی‌ نه‌وت ده‌بێته‌هۆی مسۆگه‌ریی مووچه‌

ئابوری
mdi-calendar Aug 3rd, 2025 6:00PM

دانا عەبدولكەریم: بەو داهاتەی لەبەردەستدایە ناتوانرێت مووچە دابەشبكرێت

ئابوری
mdi-calendar Aug 3rd, 2025 4:00PM

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کردووە

ئابوری
mdi-calendar Aug 3rd, 2025 3:00PM

حكومەتی هەرێم: هەرێم پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نا نەوتی بەپێی ئەو میکانیزمەی رێککەوتنی لەسەر کراوە

ئابوری
mdi-calendar Aug 3rd, 2025 1:00PM
{{ snackbarText }}