کۆردستان باس - د. عەبدولرەحمان عومەر ئەلسەقەف سکرتیری حزبی سۆسیالیستی یەمەن پیرۆزبایی لە یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتن و بەدەستهینانی دەنگی بەرچاو لە هەڵبژاردنەکەی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دەڵێت: ئەم سەرکەوتنە بەڵگەیە لەسەر متمانەی گەلی کورد بە تواناکانی حزبەکەتان بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و گەیشتن بە سەقامگیری و پێشکەوتن.
سکرتێری حزبی سۆسیالیستی یەمەن لە پەیامەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان ناردوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی کادرانی یەکێتیی دەکات و رایدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری زیاتر کە بەشدارن لە پێشکەوتن و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی عێراق".
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەناوی خۆم و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی حزبی سۆسیالیستی یەمەنەوە، بە خۆشحاڵیەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی حزبە تێکۆشەرەکەتان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەم سەرکەوتنەتان بەڵگەیەکی روونە لەسەر متمانەی گەلی کورد بەتوانای حزبەکەتان لە جێبەجێکردنی خواستىکانیان و بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.
ئێمەش بڕوای تەواومان هەیە کە حزبەکەتان بەردەوام دەبێت لە بەدیهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری زیاتر، کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان.
ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لەنێوان هەردوو حزبماندایە، دەرفەتی زیاتر دەهێنێتە پێشەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بۆ هەردوو گەلمان، خوازیارین پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان هەردوو حزبدا پتەوتر بکەین کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو گەلی کوردی و یەمەنی، لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشەویستی، هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین.
د. عەبدولرەحمان عومەر السەقاف
سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی یەمەنی