کۆردستان باس - سەعات ٧ی بەیانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەنگیدا و پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی دەنگدان بافڵ تاڵەبانی لە دواناوەندی رەوشەن بەدرخان لەگەڕەکی مامۆستایانی سلێمانی بەشداری پرۆسەکەی کرد و بە ئامادەبونی کەناڵەکانی راگەیاندن دەنگیداو لە وتەیەکیدا رایگەیاند: داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن و بۆ ئەوەی رەوشی هەرێمی کوردستان بگۆڕێن و باشتری بکەین، پەیامیشمان بۆ دەنگدەران و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان ئەوەیە کە کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنین.
سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بەڕویی دەنگدەراندا کرانەوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەکە هەتا ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.