کۆردستان باس - ڕۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هـام، فەرماندەی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا، کە لیوا حافز محمد علی ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان ئامادەیبوو، سەرۆکی ئەرکان باسی لە بەردەوامیدان بە شەری دژی داعش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە هەمیشە ساز و ئامادەیە بۆ کۆتایی هێنان بە پاشماوەی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان، لەبارەی پرۆسەی چاکسازییەوە، سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: چاکسازی پرۆسەیەکی نیشتیمانیە و لەم پێناوەشدا بەردەوامین لە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی کرد بۆ پاڵپشتیکردنیان لەم پرۆسەیە.
جەنەڕاڵ هام، دڵخۆشی خۆیی نیشاندا و پشتیوانی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و هەروەها رایگەیاند: بەردەوام و هاوکار دەبین بۆ بنیاتنانی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بۆ کوردستان و چاوەروانیمان هەیە کە پرۆسەی چاکسازی بگاتە دەرئەنجام.