کۆردستان باس - قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق پەیامێکی ڤیدیۆیی بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستپێکی شەڕی غەززەدا بڵاوکردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا گرنترین و دیارترین ڕووداو بووە بە درێژایی ساڵی ڕابردوو.
ئیسرائیل هیچ بنەمایەکی سیاسی و ئابووری نییە،ئەو وڵاتە لەسەر یەک بنچینە دامەزراوە، ئەویش بناغەی ئاینی و بیروباوەڕی پێغەمبەرایەتییە کە پشت بە تەورات و ئینجیلە دەبەستێت نەک هیچ شتێکی تر.
ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل فراوانبوونی دەسەڵاتیانە لە تەواوی رؤژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئیسرائیل پێیوایە ئامانجی بوونی ئەو دەوڵەتە ئاینی و ئایدۆلۆژییە،هەوڵەکانیان بە بیروبۆچوونی خۆیان بۆ گەیشتنە بە هۆکارەکانی دەرکەوتنی ئەو رزگارکەرەی بەڵێنیان پێدراوە و چاوەڕوانی دەکەن کە ئەویش دەجالە.
ئەوان باوڕیان وایە، هیچ کەسێک جگە لە خۆیانی جولەکە"یەهودی" لە ئاستی مرۆڤایەتیدا نییە،ئەوەی ئیستاش حکومڕانی ئەو قەوارەیە دەکات کەسانی ئایدۆلۆژین نەک سیاسی.
ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا هەموو ئەو خاڵە گرنگانەی ئاشکرا کرد کە دەبوو ئێمە بیانزانین و تەواوی جیهانیش دەبوو بیانبینێت.