لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەلا بەختیار بە ناڕاستەخو وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

تێبینی
mdi-calendar Oct 4th, 2024 1:00PM
mdi-download
مەلا بەختیار: پێمان سەیرە دوای٢٧ ساڵ بیر دەکەوێتەوە ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر دژی دین بوە. ئەگەر وایە ئەی  ساڵانی ڕابوردوو بۆ چاوتان لێ دەپۆشی؟ سەبارەت بە گەلاوێژ و چاودێر.. لە دامەزراندن و فێستیڤاڵ و تەواوی چالاکیەکاندا، بۆ یەک دانە جاریش مام جەلال، دەستی وەرنەداوەتە ھیچ بڕیارو بەرنامەیەکی ئەم دوو ناوەندە چالاکە.بەڵکو لە چەندین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، ئامادە دەبوو.. وتاری پێشکەش دەکرد و تەواوی پشتگیری خۆی بۆ ئازادی نوسین و ڕەخنە گرتن، دەردەبڕی.

کۆردستان باس - مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێری یەکێتی دەڵێت: پێمان سەیرە دوای٢٧ ساڵ بیر دەکەوێتەوە ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر دژی دین بوە. ئەگەر وایە ئەی ساڵانی ڕابوردوو بۆ چاوتان لێ دەپۆشی؟، ئەمەش وەك وەڵامێکە بۆ ئەو قسەیەی بافل تاڵەبانی کە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا لە هەڵەبجە وتی ئەو دەزگایەمان داخست کە دژی دین بوو.

لە نووسینێکدا لە ساڵڕۆژی کۆچیی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، مەلا بەختیار دەڵێت: سەبارەت بە گەلاوێژ و چاودێر.. لە دامەزراندن و فێستیڤاڵ و تەواوی چالاکیەکاندا، بۆ یەک دانە جاریش مام جەلال، دەستی وەرنەداوەتە ھیچ بڕیارو بەرنامەیەکی ئەم دوو ناوەندە چالاکە.بەڵکو لە چەندین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، ئامادە دەبوو.. وتاری پێشکەش دەکرد و تەواوی پشتگیری خۆی بۆ ئازادی نوسین و ڕەخنە گرتن، دەردەبڕی.

دەقی پەیامەکەی مەلا بەختیار:

ساڵڕۆژی مام جەلال و دوو ڕاستی دەربارەی ئازادی و ھێنانەوەی جەنازەکەی مام جەلال، وەکو ھەموو کەسێک، لە دوا ئەنجامدا، ژیانئاوایی لە کوردستان و ژیان کرد.
لەناو یەکێتی و شۆڕشی نوێ و دوای ڕاپەڕین و دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدامیش.. لە عێراق و کوردستان و تەنانەت ناوچەکەش.. مام جەلال وەکو سکرتێری یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق، ھەرلایەن و ھەر سیاسیەک، ھاوڕای بوبێ، یان ناکۆک بوبێ لەگەڵی، ناتوانێ نکوڵی لە ڕۆڵ و کاریگەری سیاسی و بەرگەگرتنی سەخترین ڕۆژگارەکانی خەباتی شاخ و شاری بکات.
ھەرگیز ناکرێ مێژووی٥٠ ساڵەی عێراق و ناوچەکە و کوردستان لە پەنجاکانەوە ھەتا نەخۆشکەوتنی مام جەلال بنوسرێ.. نەک ھاوڕێ و دۆستەکانی، بەڵکو نەیارەکانیشی ناتوانن پێگەو کاریگەری مام جەلال فەرامۆش بکەن.
لەم ساڵڕۆژەدا.. دەمەوێ تەنھا دوو ڕاستی باس بکەم.
یەکەمیان: ھەڵوێستی مام بەرامبەر بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ و ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر..
دوەمیشیان: ڕێو ڕەسمی ھێنانەوەی جەنازەکەی بۆ سلێمانی.
سەبارەت بە گەلاوێژ و چاودێر.. لە دامەزراندن و فێستیڤاڵ و تەواوی چالاکیەکاندا، بۆ یەک دانە جاریش مام جەلال، دەستی وەرنەداوەتە ھیچ بڕیارو بەرنامەیەکی ئەم دوو ناوەندە چالاکە.
بەڵکو لە چەندین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، ئامادە دەبوو.. وتاری پێشکەش دەکرد و تەواوی پشتگیری خۆی بۆ ئازادی نوسین و ڕەخنە گرتن، دەردەبڕی.
پێش سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، سەلەفییە ڕەشە کوژەکان، تەقەیان لە ھاوژینی مەلا ئەمینی نوسەر کردبوو. من چومە خزمەتی و بۆم باسکرد. ھاتە فێستیڤاڵ. لەھۆڵی چالاکی گەنجان گوتارێکی دا.
فەرمووی: ھەموو کەسێک ئازادە، بەئازادی ویژدانیشەوە، ئەو دەستە ڕەشانە دەبڕین بیانەوێ بیروڕای کۆنەپەرستی بسەپێنن.
پێشتریش، کەسێک لە ڕانییە پەیدا بوو بوو، لافی لێدەدا کە پەیامی پێغەمبەری بۆ ھاتووە. دوای ماوەیەک تیرۆر کرا. مام جەلال لە وتارێکدا بەتوندی دژی ئەو لایەنە ھێرشی کرد، کە تیرۆریان کردووە. فەرموی: بەھیچ شێوەیەک تیرۆرکردنی خەڵک لەسەر جیاوازی بیروباوەڕ یان ئاین یان مەزھەب قبوڵ ناکەین.. ئەگەر بەھەڵەش چوبن.
زیاتر لە ٦٠٠ ژمارەی چاودێرمان بە دوو پاشکۆی گرنگەوە، دەردەکرد. چوار لاپەڕەی لەسەر عەلمانیەت و ئازادی ویژدان بوو. تەنانەت بۆ یەکجاریش مام جەلال تێبینی لەسەر ڕۆژنامەی چاودێر نەبوو.
ڕاستی دوەمیش.. سەبارەت بە گەڕانەوە جەنازەی مام جەلال و ڕێو ڕەسمەکەیەتی لەسلێمانیدا.
مەکتەبی سیاسی پێمان باش بوو، لە بەغداد ڕێوڕەسمی وەکو سەرۆک کۆمار بۆ بکرێ. سەرۆک وەزیرانی عیراق و تەواوی حیزبەکان لە ڕێی سەعدون فەیلی یەوە کە بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی بوو لە بەغداد، پەیامیان دەنارد کە مام جەلال سەرۆک کۆمارە.. ناکرێ لە بەغداد مەراسیمی بۆ نەکرێ.
بەندە.. لەگەڵ قوباد سێ جار قسەم کرد و جەختم دەکردەوە کە بۆ مەقامی مام جەلال وا باشتر لە بەغداد ڕێو ڕوسمی بۆبکرێ.. چونکە ڕەنگە چەندین سەرۆکی وڵاتان و وەزیری دەرەوەی وڵاتان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە ببن. قوباد دوای ڕاوێژ کردن بە ھێرۆخان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بڕیاریاندا جەنازەی سەرۆک، یەکسەر بھێنرێتەوە سلێمانی، ئیتر چارنەما لە فڕۆکەخانە، ئامادەکاری شایستەمان کردبوو.. گروپە پڕۆتۆکۆڵیەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھەموو کارو بارە تەکنیکیەکانیان سازدا. کە جەنازە گەیشت.. تەنھا بە ئاڵای کوردستان پێچرابوەوە. ئەمەش نیگەرانی دروست کردو گوترا: چۆن دەبێ ئاڵای عێراق لەسەر جەنازەکە دانەنرێ؟
ئەم دوو ڕاستیەم لەبەر دوو ھۆکار، لەم ساڵەڕۆژەی سەرۆک مام جەلالدا باسکرد.
ھۆی یەکەم: دەویسترێ واپیشان بدرێ کە چاودێر و گەلاوێژ گوایە!! دژی دین بوون. لەکاتێکدا، لە ٢٧ ساڵی ڕابوردودا.. ھەرگیز، بۆ یەک جاریش ڕێگەمان نەداوە ھیچ کەسێک دژی ئاینی ئیسلام و ئاینەکانی تر، لێدوان بدات یان بنوسێ.
پێمان سەیرە دوای٢٧ ساڵ بیر دەکەوێتەوە ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر دژی دین بوە. ئەگەر وایە ئەی ساڵانی ڕابوردوو بۆ چاوتان لێ دەپۆشی؟
ئەی سەرۆک مام جەلال خۆ پیاوێکی خواناس بوو.. بێڕادە ڕێزی لە زانایانی ئاینی دەگرت و دەیان مزگەوتی دروست دەکرد.. باشترین پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکانی ئیسلامی ھەبوو.. چۆن مام جەلال ڕێی دەدا.. چاودێر یان گەلاوێژ دژی دین بێ..؟
ھۆی دوەمیش: ئەوەیە کە لەم ماوەیەدا دیدارێکی سیاسی فەلسەفی جوانم لەگەڵ بیرمەندێکی کورد ھەبوو.. پێی وتم: بۆچی بەقسەی سەرۆکی حکومەتی کوردستانت کردووە و سوور بوی کە جەنازەی مام جەلال نەبرێتە بەغداد و ڕێو ڕەسمەکەی لە سلێمانی ساز بکرێ؟ ئەم ڕونکردنەوەیە وەڵامی ھەڵبەستنی ئەو بوختان و درۆیە بوو.

mdi-label مەلا بەختیار mdi-label ساڵڕۆژی مام جەلال
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

سەلاحەدین دەمیرتاش: لەسەر دواین پێشهاتەکانی شەڕەکەی ئێران و ئیسرائیل چارەسەرێک رادەگەیەنێت

تێبینی
mdi-calendar Jun 18th, 2025 12:00PM

فەرید ئەسەسەرد: کە شەڕ دەستی پێکرد کەس ناتوانێت پێشبینی کۆتاییهێنانی بکات

تێبینی
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00AM

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: موشه‌كێكی ئێران له‌به‌رامبه‌ر 30 موشه‌كی ئیسرائیله‌

mdi-calendar Jun 15th, 2025 4:00PMmdi-arrow-left

ئەبوبەکر کاروانی: ئەگەر ئەم شەڕە گەورەتر بێت، پێدەچێت پارتی‌و یەکێتی وەک دەرفەتێک لەدژی یەکدی بەکاریبهێنن

mdi-calendar Jun 15th, 2025 11:00AMmdi-arrow-left
نوێترین تێبینی
mdi-arrow-left

سەلاحەدین دەمیرتاش: لەسەر دواین پێشهاتەکانی شەڕەکەی ئێران و ئیسرائیل چارەسەرێک رادەگەیەنێت

تێبینی
mdi-calendar Jun 18th, 2025 12:00PM

فەرید ئەسەسەرد: کە شەڕ دەستی پێکرد کەس ناتوانێت پێشبینی کۆتاییهێنانی بکات

تێبینی
mdi-calendar Jun 18th, 2025 7:00AM

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: موشه‌كێكی ئێران له‌به‌رامبه‌ر 30 موشه‌كی ئیسرائیله‌

تێبینی
mdi-calendar Jun 15th, 2025 4:00PM

ئەبوبەکر کاروانی: ئەگەر ئەم شەڕە گەورەتر بێت، پێدەچێت پارتی‌و یەکێتی وەک دەرفەتێک لەدژی یەکدی بەکاریبهێنن

تێبینی
mdi-calendar Jun 15th, 2025 11:00AM

نزار مه‌حموود: دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و یاساوە کێشەکان چارەسەر بکرێت

تێبینی
mdi-calendar Jun 12th, 2025 4:00PM
{{ snackbarText }}