لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

پەیامی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید بۆ یەکێتی نیشتمانی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 27th, 2024 12:30PM
mdi-download
ماگدەڵینا ئەندەرسۆن بەرپرسی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید: دەمەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هیوای سەركەوتنی خۆمانتان ئاڕاستە بكەم. ئێمە لەم ساتەوەختە گرنگەدا، هاودەم و پشتیوانتانین بۆ هەرێمی كوردستانی عیراق و ناوچەكە بە گشتی، پەیوەندی نێوان حیزبەكانمان مێژوویەكی چەند ساڵەی هەیە و ڕەگ و ریشەی لە بەها هاوبەشەكانماندایە.

کۆردستان باس - ماگدەڵینا ئەندەرسۆن، بەرپرسی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە و وێنەیەكی دەست میدیای رەسمی یەکێتی كەوتووە، هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی دەخوازێت و داوای هەڵبژاردنێكی ئازادانە دەكات.

ماگدەڵینا ئەندەرسۆن لە پەیامەكەیدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە، دەڵێت: "دەمەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هیوای سەركەوتنی خۆمانتان ئاڕاستە بكەم. ئێمە لەم ساتەوەختە گرنگەدا، هاودەم و پشتیوانتانین بۆ هەرێمی كوردستانی عیراق و ناوچەكە بە گشتی."

وتیشی: "پەیوەندی نێوان حیزبەكانمان مێژوویەكی چەند ساڵەی هەیە و ڕەگ و ریشەی لە بەها هاوبەشەكانماندایە. وەك سۆسیال دیموكراتەكان لە سوید و هەرێمی كوردستانی عیراق باوەڕمان بەدیموكراسی و یەكسانی و دادپەروەری و ئازادی و ئاشتی هەیە. ئەمانە بەهاگەلێكن كە پێویستە بەردەوام بین لەپشتگیریكردن و بەهێزكردنیان."

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە: "ئەوان داوای هەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەرانە دەكەن." و "متمانەمان بەوە هەیە كە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی عیراق پرەنسیبە دیموكراسییەكان پتەوتر دەكەن و ئیلهام بە ناوچەكانی دیكەو جیهان دەبەخشن."

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا هیوای سەركەوتنی بۆ یەكێتی خواست و وتی: "هیوای سەركەوتنی گەورە بۆ پارتە دەستە خوشكەكەمان دەخوازین لە هەڵبژاردنەكانداو بەهیوای پتەوكردنی پەیوەندییەكانمانین لە داهاتوودا."

mdi-label پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید mdi-label یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

بەرپرسی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 6:30PM

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی و ئاکەپە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 5:30PM

شاسوار عەبدولواحید: هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە بەرپرسن لەم دۆخە

mdi-calendar May 30th, 2025 2:00PMmdi-arrow-left

شاخەوان عەبدوڵڵا: کاتی کشانەوەیە لە بەغدا،بڕیار بدرێت لە یەک کاتژمێر جێبەجێی دەکەم

mdi-calendar May 30th, 2025 1:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

بەرپرسی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 6:30PM

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی و ئاکەپە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 5:30PM

شاسوار عەبدولواحید: هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە بەرپرسن لەم دۆخە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 2:00PM

شاخەوان عەبدوڵڵا: کاتی کشانەوەیە لە بەغدا،بڕیار بدرێت لە یەک کاتژمێر جێبەجێی دەکەم

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 1:00PM

ئەردۆغان: هەسەدە بەردەوامە لە تاكتیكی كاتكوشتن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 30th, 2025 11:00AM
{{ snackbarText }}