کۆردستان باس - دلاوەر حاجی عوسمان هەڵسوراوی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای گەڕانەوەی بۆ یەکێتی رایگەیاند:
بۆ ئەوەی باڵانسی هێز بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنینەوەو ئەو دەستە لەزۆنی سەوز دەربهێنین كە قوڕگی هاووڵاتیانی گرتووەو ناهێڵێت بژین، پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سەربخەین.
ئەوەی منی خۆش دەوێت گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی.
لە بزوتنەوەی گۆڕان کارمان کرد گەندەڵی نەهێڵین بەڵام برادەرەکانمان توشی گەندەڵی بون.
ماوەی دوو ساڵە چاودێری دۆخی یەكێتی دەكەم و لەئەدای ئێستای یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ رازیم و جیاوازە.
بەدەنگدان و پشتگیریكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتنێكی گەورە بەرامبەر بەنەیارانمان تۆماردەكەین.
داوا لە دەنگدەران دەكەم كارنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بخوێننەوەو لەسەر ئەو بنەمایە دەنگی پێبدەن، ئەوەشی لە تواناماندا بێت بۆ سەرخستنی یەكێتیی دەیكەین.