کۆردستان باس - پەیامی پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانی کۆردستان بۆ پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە بەبۆنەی بەستنی دەیەمین کۆنگرەکەیان:
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :
بەڕێزان و هەڤاڵانمان لە پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە
بەبۆنەی بەستنی دەیەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێڕەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستەدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .
بەڕێزان
بەستنی کۆنگرەکەتان لە هەلومەرجێکی هەستیاردایە کەناوچەکەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری ئاڵنگاریی گەورەبۆتەوە کە لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بە هاریکاری و کاری هاوبەش هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە مافە نەتەوەییەکانمان و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون .
ئێمە باوەڕمان وایە هیچ کێشەو ئاریشەیەک نییە کە بە گفتوگۆ چارەسەرنەکرێن ، باشترین بژاردەش بۆ ئەم گۆڕانکاریانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتیانە و پەنابردنە بۆ دیالۆک وەک وتوشمانە هاتە پرسی کورد لە ناوچەکەدا چارەسەرنەکرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت .
هیوادارم هەموولایەک بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەباوەڕی تەواومان بە پێکەوەژیان و کاری پێکەوەیی ببینە هاوبەش نەک دوژمنی یەکتری .
بەڕێزانمان لە کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە
دڵنیام لەم ئەزموونەشتاندا سەرکەوتوودەبن ، کە چاوەڕوانین راسپاردەو بڕیارەکانتان لە خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەمووگەلان بێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان