لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەسعود بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی زانایانی كوردستان دەكات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 22nd, 2024 12:00PM
mdi-download
مەسعود بارزانی: دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی مستەفابارزانیی ،  دووپاتكردنەوە بوو لە ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی لە بەشداریكردنیان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرزڕاگرتنی ڕەسەنایەتی و بەها ئاینییەكان و كولتووری پێكەوەژیان لەناو كۆمەڵگەی كوردستانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد.

کۆردستان باس - مەسعود بارزانی بە بۆنەی 54مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێك بڵاوی كردەوە و رای گەیاند، هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە زانایانی ئاینی و مامۆستا بەڕێزەكان هەیە، ڕۆڵی كاریگەری خۆیان لە بەهێزكردنی هەستی نیشتمانپەروەری و بەها مرۆڤییەكان و تەبایی و پێكەوەژیان و هۆشیاركردنەوەی جەماوەر بگێڕن.

ڕۆژی شەممە 21ـی ئەیلوول، مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی 54مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەرپرس و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.

ناوبراو دەڵێت، دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی مستەفابارزانیی ، دووپاتكردنەوە بوو لە ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی لە بەشداریكردنیان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرزڕاگرتنی ڕەسەنایەتی و بەها ئاینییەكان و كولتووری پێكەوەژیان لەناو كۆمەڵگەی كوردستانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە زانایانی ئاینی و مامۆستا بەڕێزەكان هەیە ڕۆڵی كاریگەری خۆیان لە بەهێزكردنی هەستی نیشتمانپەروەری و بەها مرۆڤییەكان و تەبایی و پێكەوەژیان و هۆشیاركردنەوەی جەماوەر بگێڕن،لەم بۆنە مێژووییەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم، سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.

mdi-label مەسعود بارزانی mdi-label یەكێتیی زانایان
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ له‌حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 17th, 2025 4:00AM

دەم پارتی: سوپاسی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 16th, 2025 10:00PM

بزوتنەوەی گۆڕان/ كوردسات: پەرەسەندنی ڕوداوەکان باشمان پێ ناڵێن

mdi-calendar Jul 16th, 2025 9:00PMmdi-arrow-left

به‌رپرسێكی یه‌كێتی: بەهێزیی هەرێم بەبێ بەغدایەکی سەقامگیر بەردەوام نابێت

mdi-calendar Jul 16th, 2025 4:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ له‌حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 17th, 2025 4:00AM

دەم پارتی: سوپاسی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 16th, 2025 10:00PM

بزوتنەوەی گۆڕان/ كوردسات: پەرەسەندنی ڕوداوەکان باشمان پێ ناڵێن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 16th, 2025 9:00PM

به‌رپرسێكی یه‌كێتی: بەهێزیی هەرێم بەبێ بەغدایەکی سەقامگیر بەردەوام نابێت

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 16th, 2025 4:00PM

عەبدوڵای كوێخا موبارەك بۆ بەرپرسانی هەرێم: دەرسێک لەو شەرمەزاریەتان وەربگرن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 16th, 2025 3:00PM
{{ snackbarText }}