لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

گۆڕان، یەکێتی تۆمەتبار دەکات بەبەکارهێنانی فەرمانگەی حکومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 18th, 2024 7:00PM
mdi-download
مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەداوە بە ئامادەبوونی کاندیدەکانی یەكێتی و بەرپرسی بازنەی یەکێتی لە کفری دام و دەزگا حکومیەکانی شارەکە بۆ بانگەشە بەکار دەهێنن. کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی گەرمیانە.

کۆردستان باس - بزوتنەوەی گۆڕان، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەوەی كە فەرمانگەكانی حكومەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارهێناوە.

مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا، یەکێتی تۆمەتبار کردووە کۆبونەوەی حزبی بۆ بانگەشەو کەمپەینی هەڵبژاردن لە نێو فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ڕۆژی ۱۲ی ئەیلول، کاندیدانی لیستی یەکێتی کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ ژمارەیەک لایەنگریان لە هۆڵ و بینای وەرزش و لاوانی کفری کە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی گەرمیانی تێدایە بەکار هێناوە.

مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەداوە بە ئامادەبوونی کاندیدەکانی یەكێتی و بەرپرسی بازنەی یەکێتی لە کفری دام و دەزگا حکومیەکانی شارەکە بۆ بانگەشە بەکار دەهێنن. کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی گەرمیانە.

یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، لە دوا هەڵبژاردن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو پێکەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیەک بەشدار بوون لەهەڵبژاردن. بەڵام بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەریەکەو بەلیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنی کردووە.

mdi-label بزوتنەوەی گۆڕان mdi-label یەکێتی تۆمەتبار دەكات
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

کامەران عوسمان: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 6:00AM

سودانى: سەرەخۆشی لە بارزانییەكان دەكەم؛ لەپێش هەموویانەوە  مەسعود بارزانی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 5:00AM

راوێژكارێكی بارزانی: هەمووان دەزانن كێ‌ درۆنەكان ئاڕاستەی هەرێم دەكات

mdi-calendar Aug 1st, 2025 6:30PMmdi-arrow-left

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لە عێراق کرد

mdi-calendar Aug 1st, 2025 5:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

کامەران عوسمان: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 6:00AM

سودانى: سەرەخۆشی لە بارزانییەكان دەكەم؛ لەپێش هەموویانەوە  مەسعود بارزانی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 5:00AM

نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 10:45PM

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی 42 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 10:00PM

پەیامی مەسعود بارزانی لەیادی 42 ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 9:00PM
{{ snackbarText }}