کۆردستان باس - رۆژنامەی العرب: لاهور شێخ جەنگی لە هەوڵدایە، خۆی و حزبەكەی" بەرەی گەل" وەك هێزێكی كاریگەری هەڵبژاردن نمایش بكات، كە كێبڕكێی هەردوو پارتی دەسەڵاتداربكات لە هەرێمی كوردستان، لەڕێی بەگەڕخستنی گوتارێكی سیاسی حەماسی و توند، دژی ركابەرەكانی بۆ راكێشانی دەنگی دەنگدەران.٠لاهور شێخ جەنگی كە لە 8 تەمموزی 2021 لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دورخرایەوە، لەلایەن ئامۆزاكانییەوە، لە دەرگای هەڵبژاردنەوە گەڕاوەتەوەو چالاكییە سیاسیەكانی دەستپێكردووەتەوە.
لاهور پیادەی گوتارێكی حەماسی دەكات، بۆ هاندانی هاوڵاتیان تا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، كە ماوەی دوو ساڵە دواخراوە، بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.
چاودێران وای دەبینن، ئەم هەڵبژاردنە رەنگە دوا چانسی سیاسی لاهوری شێخ جەنگی بێت، بۆیە هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی دەنگدەران دەدات، بەڵام ئەو بازنەیەی جوڵەی تیادا دەكات پەیوەیستە بە جەماوەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان.