لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای فشار کردنە سەر عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەدژی پەپەکە ئەنجام بدات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 21st, 2024 8:00PM
mdi-download
بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئەنقەرە  لە سنووری دەستکردی عێراق و تورکیا دژی هێزەکانی  پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ناوچەیەکی شاخاویی جێگیر بوون ئەنجامی دەدات، ناکۆکی لە نێوان هەردوو وڵات سەریهەڵداوە.

کۆردستان باس - بە وتەی سەرچاوەیەکی باڵای تورکیا، کۆبوونەوەی چوارشەممە نوێنەرایەتی یەکەم کۆبوونەوەی "گرووپی پلاندانانی هاوبەش" دەبێت، کە بڕیاردرا لە سەردانەکەی ئەردۆغان پێکبهێنرێت و لە لایەن وەزیرانی دەرەرەی هەردوو وڵات سەرۆکایەتی دەکرێت.

بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئەنقەرە لە سنووری دەستکردی عێراق و تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ناوچەیەکی شاخاویی جێگیر بوون ئەنجامی دەدات، ناکۆکی لە نێوان هەردوو وڵات سەریهەڵداوە.

عێراق دەڵێت ئەو ئۆپەراسیۆنانە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیەتی، بەڵام تورکیا دەڵێت بۆ پاراستنی خۆی پێویستن.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی ڕابردووەوە بەرەو باشتر بوون هەنگاوی ناوە ، هەردوولا ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی دانوستانی ئاست بەرز لەسەر پرسە ئەمنییەکان، هەروەها ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە مانگی نیساندا بۆ بەغدا، ڕایگەیاند پەیوەندییەکان پێیان ناوە قۆناغێکی نوێ.

تا ئێستا هەردوو وڵات لە چوارچێوەی میکانیزمی دیالۆگدا سێ خولی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەغدا بڕیاریدا پەکەکە وەک "رێکخراوێکی قەدەغەکراو لە عێراق" ناوزەد بکات ، ئەوەش پاش دانوستانەکانی مانگی ئازاری ڕابردوودا لەگەڵ تورکیادا هاتە ئاراوە، ئەنقەرەش ئەو هەنگاوەی بە گرنگ باس کرد .

ئەو سەرچاوە تورکییە ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە، نوێنەرایەتی یەکەم کۆبوونەوەی "گرووپی پلاندانانی هاوبەش" دەکات، کە بڕیاردرا لە سەردانەکەی ئەردۆغان پێکبهێنرێت و هەردوو وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتیی دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی دانوستانەکان هاوکات دانانی هاوکارییەکانی هەردوو وڵاتە لە چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی و بەردەوامدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەردوو شاندەکە تاوتوێی جێبەجێکردنی 27 ڕێککەوتننامە دەکەن کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان واژۆکراون، هەروەها دەستپێشخەری هاوبەشی زیاتر هەڵدەسەنگێنن.

یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا و عێراق سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نوێنەرایەتی "خاڵێکی وەرچەرخان" دەکات ، ئاماژەی بەوەشکرد، کاری تەکنیکی لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ناوچەکە بەردەوامە.

گولەر هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆپەراسیۆنەکانی سنووربەزاندنی تورکیا لە باکوری عێراق بەردەوام دەبێ بۆ فشار دروستکردن لەسەر عێراق، ئەنقەرە پێشبینی دەکات بەغدا بە زووترین کات پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی 1978بە بەشداری 23ئەندام یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست و دامەزرا، دەوڵەتی تورکیاش هەر لەساتی دامەزراندنیەوە هەموو هەوڵەکانی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ڕووبەربونەوەی ئەم پارتە بەڵام لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو نەبوو.

mdi-label ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان mdi-label سنووری دەستکردی عێراق
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا لە کوردستان کۆبوونەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 6:00PM

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 5:00PM

ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر چین؟

mdi-calendar Sep 4th, 2025 1:00PMmdi-arrow-left

رێگریيەکانی بەردەم زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکانی کەرکوک بەردەوامە

mdi-calendar Sep 4th, 2025 12:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا لە کوردستان کۆبوونەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 6:00PM

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 5:00PM

ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر چین؟

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 1:00PM

رێگریيەکانی بەردەم زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکانی کەرکوک بەردەوامە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 12:00PM

قوباد تاڵەبانی: ئەوەی لەسلێمانی روویدا پووچەڵكردنەوەی ئاژاوەگێڕ‌یی بوو

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 4th, 2025 5:00AM
{{ snackbarText }}