کۆردستان باس - کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی لە هەرێم کشایەوە وپشکی خۆی لە کێلگەی ئەتروش لە پارێزگای دهوک فرؤشت،کۆمپانیای تاقە خاوەنی٤٧پۆین لە سەدی کێلگەی ئەترۆش بووە وپشکو کانی خۆی فرۆشتووە بە کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئێنکسلۆڕەیشێن شاردنەرێس کە خاوەنی٢٧پۆین لەسەد بەربووەتەوە. کۆمپانیای تاقە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە پشکەکانی لە هەریمی کۆردستان فرۆشتووە بە چاودێری لایەنی سێیەم بە بێ ئەوەی ناوی بهێنێت ڕێکەوتنی فرۆشتنی پشکەکانی ئەنجام داوە بە تەواوەتی لە کەڕتی نەوتی هەرێم کەشاوەتۆ.
کێڵگەی ئەترۆش دەکەوێتە پارێزگای دهوک و روبەرەکەی ٢٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە وبەرهەمی کێڵگەکە لە نێوان٤٠ تا٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژانەدایە و بە بۆڕی نەوتی هەرێمەوە بەستراوەتەوە،یەکێکە لە چوارکێڵگە گەورەکەی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێم کە بڕتین لە خۆڕمەڵە،تاوکێ،شێخان و ئەتروش.