کۆردستان باس - ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕایگهیاند: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی شارى هەولێر دابین دەکات، بەهۆی شکانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری GRP لە نزیک ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ دوای چاککردنەوەی بۆڕیەکە هێشتاش نەدەتوانرا پڕۆژەکە بە توانای خۆی کاربکات و دەبوایە پێنج پەمپ کاربکات کە توانای هەر یەکەیان (2 هەزار مەتر سێجا ئاو) لە کاتژمێرێكدایە.
ئاماژهی بهوهشكرد، دەبوو 10 هەزار مەتر ئاو لە کاتژمێرێك بۆ شاری هەولێر بگوازێتەوە، بەناچاری کرابوو بە چوار پەمپ، بەمشێوەیەش ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە ڕێژەى 80%ی توانای خۆی کاری دەکرد.
ئهوهشیخستهڕوو، بۆ چارەسەرکردنى ئەوکێشەیە و لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی شاری هەولێر لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاترى ئاو بۆ هاوڵاتییان، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر پڕۆژەى گۆڕینی هێڵى 1500ملم جۆری GRP بۆ جۆری کاربۆن ستیل لە هێڵی گوێزەرەوەی ئیفراز 3 بەکۆتایی هات، بەمەش 2 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێك زیاددەبێت.
پارێزگاری ههولێر ووتیشی: هاوتەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا پڕۆژەی چاککردنەوە و کارپێکردنى ووێستگەیەکی ترى پڕۆژەى پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز3 بە توانای (5 سەد مەتر سێ جا ئاو) لە کاتژمێرێك دەکەوێتەکار، کە کۆی گشتی لە ڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات.
باسیان لهوهشكرد، بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارى هاوڵاتیانى شارى هەولێر دەکەینەوە، لە ئێستادا بەهۆى کارکردن لە بەستانەوەى هێڵى نوێى پڕۆژەکە بەیەکترەوە، لە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ ماوەی 34 کاتژمێر پڕۆژەکە ڕادەوەستێت، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک لەو ماوەیەدا دەست بە ئاو بگرن.پاره بۆ 10 پڕۆژهی گرنگی ههولێر خهرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیاری لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
پارێزگاری هولێرلە درێژەدا ڕایگەیاند ئەم خەرجانە بۆ هولێر کراوە :
1-خەرجكردنی گوژمەی (89،966،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
2-خەرجكردنی گوژمەی (27،006،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی پێداویستیی كارەبایی و میكانیكی بۆ دامەزراندنی سیت پەمپ و بۆستەر دەواجن لەگەڵ چاككردنەوەی كارەباییەكانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز1 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
3-خەرجكردنی گوژمەی (30،000،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
4-خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی دووسەرەفەتاح لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
5-خەرجكردنی گوژمەی (25،111،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی پیرداود لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
6-خەرجكردنی گوژمەی (14،896،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی سۆلینۆید ڤاڵڤ بۆ چەیك ڤالڤڵی پەمپەكانی وێستگەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە.
7- خەرجكردنی گوژمەی (62،572،000) بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە كۆتایی شەقامی بازاڕ تاكوو گەڕەكی كۆمەڵگەی ئیداری لە قەزای خەبات.
8- خەرجكردنی گوژمەی (10،085،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئامادەكردنی شوێن و گواستنەوە و دانانی حاویەی زبڵی ژێر زەوی لە ناوچەی پیشەسازیی باكوورەوە تا بازاڕی سپی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
9-خەرجكردنی گوژمەی (5،829،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی كربستۆن بۆ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
10- خەرجكردنی گوژمەی (86،008،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی قیڕ لە جۆری بایندەر بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر.