کوردستان باس - وه‌فدێكی ژنانی باكوری كوردستان هه‌ڵوێسته‌كانی خانمی یه‌كه‌می عێراقیان بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر باشوور به‌رزنرخاند و رایانگه‌یاند كه زۆرنیگه‌رانن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه.
وه‌فدێكی ژنانی باكوری كوردستان هه‌ڵوێست و پشتیوانییه به‌رده‌وام و نه‌گۆڕه‌كانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق-یان به‌گرنگ وێناكرد وه‌ك "ژنه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری كورد كه رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ژنان و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هه‌یه".
گوڵجان كاچماز په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی و ئه‌ندامی وه‌فده‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌مان تاووتوێكردنی ئازادیی فیزیكی ئۆجالانە تابه‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی و دیموكراتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه "زۆرنیگه‌رانن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته‌سه‌ر باشوری كوردستان، له‌مڕوه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانی خاتوو شانازیان بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه و هاوكات تێكۆشانی بۆ كاری پێكه‌وه‌یی ژنان به‌رزنرخاند".
لای خۆیه‌وه خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد كه "بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كاندا، وه‌ك ژنان كاری پێكه‌وه‌یی و تێكۆشانی هاوبه‌ش ده‌یانگه‌یه‌نێته ئامانج"، هاوكات پشتیوانی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر هه‌وڵێك به مه‌به‌ستی به‌هێزتربوونی پێگه و رۆڵ و پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندی ژنان كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م وتانه له‌میانی پێشوازیكردنی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له وه‌فدێكی باكوری كوردستان له سێ شه‌ممه‌دا هات كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له نه‌ورۆز ویسال په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له شرنا‌خ، گوڵجان كاچماز په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له وان و ئایشه ئاجار په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په، حیكمه‌ت هاتیب ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له‌باشووری كوردستان و فه‌وزیه حه‌مید نوێنه‌ری ده‌م پارتی له‌شاری