لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

لە کەرکوک هێڕش کرایە سەربارەگای پارتی و یکێتی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 28th, 2024 7:30AM
mdi-download
لەماوەی کاتژمێرێکدا لە کەرکوک تەقە لە هەردوو بارەگای پارتی و یەکێتی کرا

کۆردستان باس - لەماوەی کاتژمێرێکدا لە کەرکوک تەقە لە هەردوو بارەگای پارتی و یەکێتی کرا

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندووە: لە نزیك بارەگای لقەكەیان لە دووشوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و پاسەوانەکانیان وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕووی داوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی پارتی, ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێ پارتی وتی: ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.
لە سەرەتای مانگی(12)ی ساڵی رابردووەوە، دوای شەش ساڵ دابڕان لە کەرکوک، پارتی بارەگای لقی(3)ی وەرگرتەوە لە شارەكە وەرگرتەوە. لەم بارەوە پارتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١،٥٠ دەقیقە، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا بارەگای لقی ٣ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هوشیاری پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن” لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە”.

ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

لە هەمان کات دەستڕێژی گولـلە لە بارەگایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا و محەممەد عوسمان، بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک گوتی: “دوای رووداوەکە چووینە ئەو شوێنەی تەقەی لێوە کرابوو. ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ لە شۆستەکەی داوە و تێکچووە و جێهێڵدراوە، کە پێدەچێت تەقەکەرەکان بەکاریان هێنابێت.”

گوتیشی، “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەگوێرەی ئەزموونمان، گوللـەکان گوللـەی کڵاشینکۆڤ نین و گەورەترن”.

شایەنی باسە، تاوەکو ئێستا پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکانی کەرکووک هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو رووداوانەوە بڵاونەکردووەتەوە.

mdi-label تەقە mdi-label یەکێتی وپارتی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 30th, 2025 5:00AM

ڤاڵا فەرید: هەندێ لایەن لە بەغدا دەیانەوێت کودەتا بەسەر دەستووردا بکەن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 29th, 2025 10:00PM

وتەبێژی نەوەی نوێ: هاوڵاتییەکی زۆر لەگەڵ نەوەی نوێدان و ئومێدیان بە جوڵانەوەکە هەیە

mdi-calendar Oct 29th, 2025 8:00PMmdi-arrow-left

حیزبە کوردستانییەکان چاویان لە کورسیی ناوچە جێناکۆکەکانە

mdi-calendar Oct 29th, 2025 7:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 30th, 2025 5:00AM

ڤاڵا فەرید: هەندێ لایەن لە بەغدا دەیانەوێت کودەتا بەسەر دەستووردا بکەن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 29th, 2025 10:00PM

وتەبێژی نەوەی نوێ: هاوڵاتییەکی زۆر لەگەڵ نەوەی نوێدان و ئومێدیان بە جوڵانەوەکە هەیە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 29th, 2025 8:00PM

حیزبە کوردستانییەکان چاویان لە کورسیی ناوچە جێناکۆکەکانە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 29th, 2025 7:00PM

یۆگا دەخرێتەناو مەنهەجی خوێندن‌و کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 29th, 2025 6:00PM
{{ snackbarText }}