کۆردستان باس - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی ده‌ستگیركردنی 11 ئه‌میر و چه‌كداری داعشی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان راگه‌یاند، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پیلانیان دانابوو ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌منی و ئیداری تیرۆر بكه‌ن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری، زانیاری دروستی ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند گروپ و تاقمێكی تیرۆریستی (داعش)له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان، له خۆڕێكخستندان و پیلانیان داناوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تیرۆركردنی چه‌ند فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رێكی باڵای هێزه ئه‌منییه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش ده‌ڵێت: "پاش به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی وورد و شه‌ونخونی هێزه‌كانمان، به‌ڵگه‌ی پێویست و دروستیان ده‌ستكه‌وت بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی گومان‌لێكراو بوون، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به به‌رده‌وامی خرانه ژێر چاودێری وورده‌وه و دڵنیابووینه‌وه له‌مه‌رام و پیلانه‌كانی تیرۆریستان كه‌خۆیان ئاماده‌كردبوو ئارامی هه‌رێم تێكبده‌ن".
وتیشی: "دوای ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، پلانی تۆكمه دانرا بۆ ده‌ستگیركردنیان، له (چوار)هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌توودا هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش و دواتر به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش شاره‌زوور، له پارێزگاكانی (هه‌ڵه‌بجه ، سلێمانی ، گرتووخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ، گه‌رمیان ، چه‌مچه‌ماڵ) 11 تیرۆریست ده‌ستگیركران".
ئاشكراشیكردووه كه "تیرۆریسته‌كان پێكهاتبوون له تیرۆریستانی هه‌ره تاوانبار و هه‌ر سێ ئه‌میری گروپ و تاقمه‌كان (دیاری سه‌عدی - ئه‌میری مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور)، (ئیكرام خالید ناسراو به حاجی ئیكرام - ئه‌میرو سه‌رپه‌رشتیاری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریستان) و (شێركۆ عه‌بدوڵا - ئه‌میری ئه‌منی) و 8 تیرۆریستی تر به ناوه‌كانی (و. س.)، (ع. و.)، (ئ. س.)، (و. ئ.)، (ز. ئ.) ، (س. م.)، (ب. ف.) و (دانا عوسمان)".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی ده‌شڵێت: "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا نا كه‌پیلانیان دانابوو ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌منی و ئیداری تیرۆر بكه‌ن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پاش به‌دواداچوونی زیاتر روونبووه‌وه تیرۆریستی هه‌ڵهاتوو له ووڵاتی به‌ریتانیا (بیلال مه‌حمود) ناسراو به یاخی په‌یوه‌ندی به گروپه‌كه‌وه هه‌بووه و ئاڕاسته‌ی كردوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری (ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی) توندڕه‌وی و تیرۆر".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "دانپێدانانی هه‌رچوار تیرۆریست 1- تیرۆریستی هه‌ره‌تاوانبار (دیاری سه‌عدی)ئه‌میری مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور.2- تیرۆریست (شێركۆ عبدالله محه‌مه‌د)، 3-تیرۆریست ( دانا عوسمان) و 4- تیرۆریست ( ئیقبال سه‌عدی ) ئاشكراكردنی ئه‌م پیلانه‌ی تیرۆریستان و شكستپێهێنانی مه‌رامه‌كانیان بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم له به‌رئه‌نجامی شه‌ونخونی و ماندوبوونی یه‌ك مانگ كاركردنی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش هات كه پشوو درێژانه سه‌ركه‌تووبوون له هه‌وڵه‌كانیان. وێڕای ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینی بێپایانیشمان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانمانبوون، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه پشتیوان به‌خوای گه‌وره هه‌میشه پارێزه‌ری ژیان و ئارامی خه‌ڵكه‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆمان ده‌بین".