کۆردستان باس - مەسعود بارزانی، بەرپرسی پارتی دیموكراتی كورستان لەبارەی کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، كەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراو بو. پێویستە بە زوترین كات تاوانباران بدۆزنەوە و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیەندرێن. هەروەها هاوخەمیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان كرد.
بارەگای بارزانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٩/٢٣، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆژرانی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ 'ئەكبەر حاجی ڕۆستەمـمان پێ گەیشت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بو و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە. پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەمو لایەك ببەخشێت.
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردو ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری گهرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخهكهی خۆی لە گوندی ئۆمەربل له سنوری قهزای كفری کوژرا.
پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەیان لە كوشتنی ئەگبەر حاجی ڕۆستەم دەستپێكردوە و لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان دەریانخستوە كە ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکەی براوە. هەروەها لەداهاتودا ڕای گشتی لەبارەی ڕوداوەکە و گۆڕانکاریەكان ئاگاداردەكەنەوە.