کۆردستان باس - نزیکەی 11 مانگ بەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە و تاکو ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی نوێش پێکنەهێنراوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دوو کاندیدی حزبەکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرادەکات.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٩/١٧، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە،" بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەر یەکە لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و میران محەمەد کاندیدی ئێمەن و دوای شەراکەتمان کردوە لە حکومەت دا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پێویستە لە پۆستە سەرۆکایەتییەکان و سیادییەکان هاوسەنگی هەبێت و دەبێت لەم مانگەدا پەرلەمان کارابکرێتەوە.
وتیشی،" هیوادارم کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت ".