لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەچاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Sep 16th, 2025 9:00AM
mdi-download
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە حکومەتی فیدراڵ کرا مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات و ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دران.

کۆردستان باس - حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی رێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە حکومەتی فیدراڵ کرا "مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات."

رۆژی دووشەممە، ٢٠٢٥/٩/١٥، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاکسازییەکانی پێشمەرگە کراون؛ جەختیشی لە پێویستیی تەواوکردن و سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە. هاوکات لەمبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دران لەوانە: یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان. هەروەها بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکوومەت بگونجێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکان و جەختی کردەوە کە نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەکانیان.

هاوکات لە کۆبوونەوەکە داواش لە حکوومەتی فیدراڵ کرا ، مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.

mdi-label چاکسازییەکانی پێشمەرگە mdi-label کۆبوونەوەیەکی تایبەت
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

بافڵ تاڵەبانی: ئەو هێزەی لە بەغداد دەتوانێت شەڕی مافەکانی هاوڵاتییان بکات یەکێتییە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 5:00PM

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری دروستناكات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 3:00PM

دڵشاد شەهاب: بڕوای ئێمە وایە دەنگی زیاتر دەهێنین

mdi-calendar Oct 10th, 2025 11:00AMmdi-arrow-left

مەسروور بارزانی، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان كرد

mdi-calendar Oct 10th, 2025 10:00AMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

بافڵ تاڵەبانی: ئەو هێزەی لە بەغداد دەتوانێت شەڕی مافەکانی هاوڵاتییان بکات یەکێتییە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 5:00PM

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری دروستناكات

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 3:00PM

دڵشاد شەهاب: بڕوای ئێمە وایە دەنگی زیاتر دەهێنین

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 11:00AM

مەسروور بارزانی، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 10:00AM

نێچیرڤان بارزانی، لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا كۆبووەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Oct 10th, 2025 9:00AM
{{ snackbarText }}