کۆردستان باس - ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٩/١١، بەپێی هەواڵێکی میدیای نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، بەرپرسی جوڵانەوەکە لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،" لە زیندان بم یان لە دەرەوە، بە تەنها بم یان لەگەڵ ئێوە، یەک زەڕە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکات".
میدیای نەوەی نوێ ئاشکرایکردوە کە شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "یەک زەڕە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکات تا کۆتایی بەم حکومڕانیە خراپە دەهێنین و ژیانیکی باش بۆ میلەتەکەمان فەراهەم دەکەین".
ئەوەشیخستەڕوو،" متمانەی تەواوم بە خەڵک و هاوڕێکانم هەیە کە لە دوو مانگی داهاتودا نەک پاشەکشە ناکەن و سڵ ناکەنەوە، بەڵکو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە روبەڕوی زوڵم و ناحەقی دەبنەوە و لەم هەڵبژاردنەدا تەپڵ بەم دەسەڵاتە لێدەدەن ".