کۆردستان باس - میدیای نەوەی نوێ بڵاویكردەوە كە تا ئێستا سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەكی و لە ژووری تاكەكەسیدایە.
ڕۆژی یەك شەممە ٢٠٢٥/٩/٧، میدیای نەوەی نوێ ئەوەیان بڵاوكردەوە،دوای ئەوەی دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیكردنی بەسەر بەرپرسی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سەپاند، بڕیار بوو شاسوار عەبدولواحید بگواسرایەتەوە بۆ زیندانی سەرەكی بەڵام تا ئێستا نەگواسراوەتەوە و لە ژووری تاكەكەسیدایە. ئاماژەبەوەشكراوە، پارێزەرەكانی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیان ڕاگەیاندووە، نەگواستنەوەی شاسوار عەبدولواحید بۆ زیندانی سەرەكی و هێشتنەوەی لەژووری تاكەكەسی پێشێلكاری یاساییە. ئەمەش لە كاتێكدایە، كە نزیكەی مانگێكە شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە و دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیكردنی بەسەر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سەپاند.