کۆردستان باس - ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٨/٢٥، ئاراس شێخ جەنگی راگەیاند: بە 15 هەمەر و باجەر و لۆریەوە چونەتە سەر ماڵەكەم لە كەلكان و كەلوپەلەكانیان بردووە، ئەوان بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە گوندەكە.
ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی كە لە ئێستادا لەدرەوەی وڵاتە و راگەیاند: ئەم بەیانییە هێزێكی زۆر بە 15 هامەر و باجەر و تەنانەت لۆریشیان پێبوو چونەتە سەر گوندی كەلكان شوێنی لە دایكبوونمان و چونەتە سەر ماڵەكەم و بە لۆری كەلو پەلەكانیان بردووە.
ئاراس شێخ جەنگی ئەوەشی وت بڕیار بوو ئەم ماوەیە بێدەنگ بم و قسە نەكەم هەتا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ئێستا چۆنەتە سەر ماڵەكەم هەر دەبێت قسە بكەم، ئەوان بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی چونەتە ئەوێ.
بە پێی زانیارییەکان هێزەكە چونەتە سەر گوندی كەلكان، بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆی شێخ جەنگی كە لە شەڕەكەی لالەزار خۆی دەرباز كردووە، یەكێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی وتی، هێزەكە چونەتە سەر ماڵی ئاسۆی شێخ جەنگی، ئاراس شێخ جەنگی، ئاواز شێخ جەنگی و چەند ماڵێكی تر بە بیانووی گەڕان بەدوای ئاسۆ شێخ جەنگی.
ئەو سەرچاوەیە راگەیاند ئاسۆی شێخ جەنگی دوای دەرباز بوونی لە لالەزار و ئێستا خۆی شاردووەتەوە.
لە ئێستادا ئاراس شێخ جەنگی، ئاسۆ شێخ جەنگی، ئاكۆ شێخ جەنگی، ئاواز شێخ جەنگی، هاوسەرو منداڵەكانی لاهور شێخ جەنگی لەدەرەوەی وڵاتن، ئەوەی لە هەرێم ماونەتەوەو سەرقاڵی بەدواداچوونی كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگین و هەریەك لە هیوا شێخ جەنگی و ئاوات شێخ جەنگی خوشكی لاهور شێخ جەنگیە، بەپێی زانیارییەکان چەند جارێك گفتوگۆ هەبووە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ بینین و هەواڵپرسینی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی.