کۆردستان باس - وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، جەخت لە بەردەوامی دانوستانەکانی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سوریا دەكات بە بەشداریی ئەمریکا، دەشڵێت: ئەو پرسە بەشدار دەبێت لە سەقامگیری سوریا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٨/١٢، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: فەرەنسا کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، لە میانی کۆنفرانسی پاریس سەبارەت بە سوریا بەڵێنی پابەندی دابوو، بەردەوامە لە هەوڵە بێوچانەكانی بۆ گەیشتن بە پرۆسەیەكی راگوزەری ئاشتیانە، كە دەرفەتی بونیادنانەوەی سوریایەکی ئازادو یەکگرتوو و سەقامگیر بڕەخەسینێت، نوێنەرایەتی هەمووان بكات و بە تەواوی تێکەڵ بە ژینگە هەرێمایەتیەكەی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەم چوارچێوەیەدا، لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان بەردەوامین لە گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریاو دەسەڵاتدارانی راگوزەر و بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختیكردووە: تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سوریا، پرسێكی جەوهەرییە بۆ سەقامگیری سوریاو ناوچەکە و تیرۆر، تەواوکردنی كارێكی گرنگە لەهەردوو بەری فورات.