لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

نوسینگەی ئەدهەم بارزانی: چوار پاسەوانی ئەدهەم بارزانی لە بازگەی هیران و نازەنین دەستگیرکراون

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 11th, 2025 4:00PM
mdi-download
نوسینگەی ئەدهەم بارزانی: بڵاوی کردەوە،چوار پاسەوانی ئەدهەم بارزانی لە بازگەی هیران و نازەنین دەستگیرکراون و بۆ ئاسایشی گشتی لە هەولێر گواسترانەوە و دەستبەسەرکراون .

کۆردستان باس - یەکشەممە ٢٠٢٥/٨/١٠، نوسینگەی ئەدهەم بارزانی بڵاوی کردەوە،ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٨/٩چوار پاسەوانی ئەدهەم بارزانی لە بازگەی هیران و نازەنین دەستگیرکراون
" بۆ ئاسایشی گشتی هەولێر گواستراونەتەوە"

راگەیەندراو نوسینگەی ئەدهەم بارزانی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

- جەماوەری سەربەرزی کوردستان
- بەڕێز لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە ناوخۆ و دەرەوە
- باڵیۆز و قونسوڵخانەو نوێنەری وڵاتان.
- ئازادی خوازان و تێکۆشەران لە پێناو ئازادی.

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٨/٩، ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لەگەڵ بەڕێز ئەدهەم بارزانی وەک پاسەوان دەوام دەکەن هاوڕێ لەگەڵ دۆستێکی ئەوان کە سەرجەمیان چوار کەس بوون لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ قەزای سۆران و دەڤەری هەریر، لە کاتژمێر ١:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆی دوێنێوە تا درەنگی شەوی ڕابردوو بێسەر و شوێن بوون و پاشان بەپێی هەندێ سەرەداو کە بۆمان دەرکەوت لە بازگەی هێران و نازەنینی ئەو بازگەیەی کە باشوری کوردستانی کردووە دوو پارچە لە نزیک شەقڵاوە دەستگیرکراون و موبایلەکانیان داخراون و پاشان بۆ ئاسایشی گشتی لە هەولێر گواسترانەوە و دەستبەسەرکراون بەو بهانەیە کە پێشتر لیژنە ناوچەکانی حیزبی دەسەڵات بە ئەوانی گوتووە کە سەردانی سڵێمانی و شێخ ئەدهەم بارزانی نەکەن بەم تاوانە گەورەیە گیراون

بەداخەوە ماڵ و مناڵیان لە دوێنێ ئێوارە و تاکو ئەمڕۆ لە دڵەراوکێیەکی گەورەدا و لە شین و گریاندا دەژین.

بۆیە لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین ئەم کارانە دورە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە و تەنها تاوانی ئەوان ئەوەیە کە دۆست و کەسانی نزیکی بەڕێز ئەدهەم بارزانین.

هاوکات دەستگیرکردنی ئەم بەڕێزانە لە کاتێکدایە، دۆخی هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی بێ متمانەیی جەماوەری و هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت و نەبوونی موچەو ئاو و کارەباو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دیکە وای کردووە هاوڵاتیان بێ ژیان ببن و هیچ متمانەیەکیان بەم دەسەڵاتەی نەمابێت، هەر بۆیە هانا دەبەنە بەر زەبر و زەنگ و سەرکوتکردنی دەنگە ئازادەکان و دەستگیریان دەکەن.

لە شوێنی ئەم دڵڕقیەو کەرب و کینەو زیاد کردنی برینە سارێژنەکراوەکانی میللەت، ئەولاتر و باشتر و ئاقلمەندانەتر دەبوو لەم سەردەمەدا کە کورد و هەموو لایەنەکان پێویستیان بە یەکدەنگی و یەگرتن هەیە خۆیان لەم جۆرە کردارانە دور بخەنەوە و لە خەمی ئێش و ئازاری جەماوەر دابن.

ئێمە داوا لە هەموو ئێوەی بەرێز دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم تاوانە کە دەسگیرکردنی بێتاوانەکانە بەبڕیاری لیژنەکانی حیزب کە هەڵوێست بنۆێنن و بێ دەنگ نەبن.

ئەمەش ناوی گیراوەکانە:

١- فايق سوفي خدر
٢-مروان ئەسكندر ئەحمەد
٣-نیهاد ئەحمەد محەمەد
٤-شوان نیعمەت حسين

نوسینگەی تایبەتی
ئەدهەم بارزانی
١٠-٨-٢٠٢٥

mdi-label ئەدهەم بارزانی mdi-label چوار پاسەوان
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

دەزگای ئاسایش: لاهوور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین پێکەوە پلانیان بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی داناوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 6:00PM

ئاوات شێخ جەنگی شەوی شەڕەكەی لالەزار دەگێڕێتەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 5:00PM

لەسلێمانی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی دەستیپێکرد

mdi-calendar Aug 28th, 2025 4:00PMmdi-arrow-left

لەسەر هێرشەکەى لالەزار نامەیەک دەدرێتە هێزەکانی هاوپەیمان

mdi-calendar Aug 28th, 2025 3:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

دەزگای ئاسایش: لاهوور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین پێکەوە پلانیان بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی داناوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 6:00PM

ئاوات شێخ جەنگی شەوی شەڕەكەی لالەزار دەگێڕێتەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 5:00PM

لەسلێمانی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی دەستیپێکرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 4:00PM

لەسەر هێرشەکەى لالەزار نامەیەک دەدرێتە هێزەکانی هاوپەیمان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 3:00PM

ئاسایشی سلێمانی: دانپێدانانی لایەنگرانی لاهور بڵاودەکاتەوە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 28th, 2025 2:00PM
{{ snackbarText }}