لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەکرێت

ئابوری
mdi-calendar Aug 6th, 2025 11:00AM
mdi-download
وەزارەتی پێشمەرگە: پارەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆ هاوکاریی مانگی 7 دابینکراوە و دابەشکردنی دەستپێدەکات.

کۆردستان باس - وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پارەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆ هاوکاریی مانگی 7 دابینکراوە و دابەشکردنی دەستپێدەکات.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٨/٥، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لەلایەن بەێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان 'ژمێریاریی سەربازی' لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٨/٥ دابەشکردن دەستپێدەکات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەم مانگەدا نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی "هەژماری من" هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە هەمووانی رادەگەیێنین، هەر هەواڵ و زانیارییەک لە هەر پێگەیەکی دیکەی میدیایی بڵاوبکرێتەوە، متمانەی پێناکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرێت."
وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
بابەکر زێباری، راوێژکاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سوپالاساری پێشووی عێراق رۆژی سێشەممە 1ی تەممووزی 2025 گوتی، "سەرقاڵی یەکخستنەوەی هێزەکان و دروستکردنی فیرقەکانین؛ ئێستا لە دروستکردنی دوایین فیرقەداین."
بڕیارە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە 11 فیرقەدا یەکبخرێن.
زێباری دەڵێت، "تاوەکو سەرەتای مانگی تەممووز 10 فیرقە پێکهێندراون، ئێستا لە فیرقەی کۆتاییداین و ئەم ساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت؛ هەموو هێزەکانیش یەکدەخرێن."

mdi-label وەزارەتی پێشمەرگە mdi-label هاوکاریی هاوپەیمانان
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

عێراق بڕیاریدا موچەى مانگى شەش خەرج بکرێت

ئابوری
mdi-calendar Aug 27th, 2025 7:00AM

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی ئەنفالی بادیناندا

ئابوری
mdi-calendar Aug 26th, 2025 10:30PM

پەرلەمانتارێكی پارتی: تا ئێستا رێككەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتی نەكراوە

mdi-calendar Aug 26th, 2025 10:00PMmdi-arrow-left

پشتیوان سادق: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە

mdi-calendar Aug 26th, 2025 4:00PMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

عێراق بڕیاریدا موچەى مانگى شەش خەرج بکرێت

ئابوری
mdi-calendar Aug 27th, 2025 7:00AM

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی ئەنفالی بادیناندا

ئابوری
mdi-calendar Aug 26th, 2025 10:30PM

پەرلەمانتارێكی پارتی: تا ئێستا رێككەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتی نەكراوە

ئابوری
mdi-calendar Aug 26th, 2025 10:00PM

پشتیوان سادق: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە

ئابوری
mdi-calendar Aug 26th, 2025 4:00PM

دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی لەبارەی نەوتی كوردستانەوە ڕەتكردەوە

ئابوری
mdi-calendar Aug 25th, 2025 2:00PM
{{ snackbarText }}