کۆردستان باس - ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٣، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا کە ئەندامانی شاندەکە لە وەزیری داد و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون.
بەپێی زانیارییەکان شاندەکە لە بەغدا لەبارەی پرسی یاسای ھەڵبژاردنەکان و ھەمواری یاسای دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆ دەکەن.
مەبەست لە سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدر اڵییە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکامی عێراق لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتوونە رێککەوتنی کۆتایی.