لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

ماڵپەڕێكی عێراقی: پارتی نامەی بۆ مالیكی و عامری و فەیاز ناردووە تا نێوەنگیری بكەن

ئابوری
mdi-calendar Jul 15th, 2025 8:00AM
mdi-download
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: پارتی نامەی بۆ مالیكی و عامری و فەیاز ناردووە تا نێوەنگیری بكەن،داوای لێكردون فشار لە حكومەت بكەن بۆ ناردنی مووچە.

کۆردستان باس - ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: پارتی نامەی بۆ مالیكی و عامری و فەیاز ناردووە تا نێوەنگیری بكەن،داوای لێكردون فشار لە حكومەت بكەن بۆ ناردنی مووچە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٧/١٤، ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"، لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی سیاسی بۆ ژمارەیەک سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە، داوای لێکردون دەستوەردان بکەن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.
بەوتەی سەرچاوەكە، پارتی پەیامی بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، فالح فەیاز، بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی ناردووە، تا رۆڵی نێوەندگیری ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
راشیگەیاندووە: پەیامەکان دوای کۆبونەوەی پارتی هاتووە و داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، دەستوەردان بكەن و فشار بخنە سەر حکومەت، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئابورییە کارەساتبارەی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت.
زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە لەكاتێكدایە، پێشتر بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەسەر داوا و بەڵێنی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و لەپێناو بەردەوامبونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و رەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغداد بدەین، بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە.

mdi-label پارتی mdi-label چوارچێوەی هەماهەنگی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

داهاتی گشتی کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025

ئابوری
mdi-calendar Aug 14th, 2025 4:30PM

زۆرینەی كۆمپانیا بیانیەكان كاركردنیان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم دەستپێكردووەتەوە

ئابوری
mdi-calendar Aug 14th, 2025 3:30PM

هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت رێككه‌وتن

mdi-calendar Aug 14th, 2025 9:00AMmdi-arrow-left

بەرهەمهێنان له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌کانی گه‌نێڵ ئەنێرجی تورکی

mdi-calendar Aug 13th, 2025 6:00PMmdi-arrow-left
نوێترین ئابوری
mdi-arrow-left

داهاتی گشتی کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆمی کەنەدی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025

ئابوری
mdi-calendar Aug 14th, 2025 4:30PM

زۆرینەی كۆمپانیا بیانیەكان كاركردنیان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم دەستپێكردووەتەوە

ئابوری
mdi-calendar Aug 14th, 2025 3:30PM

هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت رێككه‌وتن

ئابوری
mdi-calendar Aug 14th, 2025 9:00AM

بەرهەمهێنان له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌کانی گه‌نێڵ ئەنێرجی تورکی

ئابوری
mdi-calendar Aug 13th, 2025 6:00PM

پەرلەمانتارێك: پابەندییەكانی هەرێم بەراورد بە یاسای بودجە كەمترە

ئابوری
mdi-calendar Aug 13th, 2025 2:00PM
{{ snackbarText }}