لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Jul 13th, 2025 2:00PM
mdi-download
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: یەکێتی نیگەرانی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمە، هەربۆیە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ تا پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

کۆردستان باس - قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جێگران و لێپرسراوى بەش و لێپرسراوى کۆمیتەکانی سنووری مەڵبەندی 3ى هەولێری یەکێتی کۆبووەوە.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/١٢ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەرانی موچەخۆران کرد و هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند یەکێتی پێیوایە بەدیلی رێککەوتن، هەر رێککەوتنە و هەموو هەوڵێکیش دەدات لەڕێی رێککەوتنەوە کێشە موچە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات.

وتیشی: "یەکێتی نیگەرانی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمە، هەربۆیە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ تا پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئامادەکارییەکانی یەکێتی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکان کرد و روونیکردەوە یەکێتی ئامادەکارییەکی تەواوی کردوە بۆ هەڵبژاردن و چاوی لەسەر تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورەیە لەم هەڵبژاردنەدا.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای هەرێم و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە، باسی لەوەکرد، سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، هەم پاراستن و بەهێزترکردنی سەنگی کورد لە عیراق و ناوچەکەدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێم.
لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد، جێگران و لێپرسراوى بەش و لێپرسراوی کۆمیتەکان و کادرەکانی یەکێتی ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و لە ئێستاوە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئامادەکاری تەواو بکەن، تا لە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا بتوانن زۆرترین دەنگ بۆ لیستی یەکێتی و کاندیدەکانی کۆبکەنەوە.

mdi-label قوباد تاڵەبانی mdi-label چارەسەری کێشەی مووچە
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

کامەران عوسمان: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 6:00AM

سودانى: سەرەخۆشی لە بارزانییەكان دەكەم؛ لەپێش هەموویانەوە  مەسعود بارزانی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 5:00AM

راوێژكارێكی بارزانی: هەمووان دەزانن كێ‌ درۆنەكان ئاڕاستەی هەرێم دەكات

mdi-calendar Aug 1st, 2025 6:30PMmdi-arrow-left

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لە عێراق کرد

mdi-calendar Aug 1st, 2025 5:30PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

کامەران عوسمان: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 6:00AM

سودانى: سەرەخۆشی لە بارزانییەكان دەكەم؛ لەپێش هەموویانەوە  مەسعود بارزانی

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 2nd, 2025 5:00AM

نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 10:45PM

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی 42 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 10:00PM

پەیامی مەسعود بارزانی لەیادی 42 ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar Aug 1st, 2025 9:00PM
{{ snackbarText }}