کۆردستان باس - ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، بەغداد پرسی مووچەی هەرێمی کوردستانی بە سیاسی کردووە و باس لەوەش دەکات، کە حزبەکەی بیری لە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی نەکردووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٧/٨، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند: پارتی بیری لە کشانەوە نەکردووەتەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، چونکە پارتی بەرپرسیارەتی گەورەی لەسەر شانە بەرانبەر گەلەکەی.
باسی لەوەشکرد: بەغداد پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانی بە سیاسیی کردووە، ئامانجی بەغداد سزادانی خەڵکی کوردستانە، نایانەوێت گەشەسەندنی کوردستان بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرانبەر بەغداد جێبەجێ کردووە.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پێی وایە، چەندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەچێتە پێشەوە، بەغدا هێندە زیاتر فشار لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
دەشڵێت: حکومەتی عێراق دەستووری پێشێل کردووە و جێگرەوەی بۆ (تەوافق و تەوازن و شەراکەت) دروست کردووە، هەر لەبەر ئەوەیە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست دەبێت.