کۆردستان باس - یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی سه‌رۆكی لیست و كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد و نزیكه‌ی 200 كاندیدی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌دین و به‌غدا هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی وه‌ریگرتووه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٥/٦/٢٦، یه‌كێتی ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كرد، كه‌له هه‌شت پارێزگای عیراق كاندیدی هه‌یه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر 30 كاندید، له پارێزگای سلێمانی 36 كاندید، له پارێزگای دهۆك 10 كاندید، له پارێزگای كه‌ركوك 24 كاندید، له پارێزگای نه‌ینه‌وا 62 كاندید، له‌پارێزگای دیاله 28 كاندید، له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین یه‌ك كاندید و له‌شاری به‌غداش یه‌ك كاندیدی هه‌یه، كه به‌تێكڕ‌ای 192 كاندیدی له پارێزگاكان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند:" له پارێزگای هه‌ولێر هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیسته، له پارێزگای سلێمانی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید سه‌رۆكی لیسته، له‌پارێزگای دهۆك ئیمان ئامێدی سه‌رۆكی لیسته، له‌پارێزگای كه‌ركوك رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیسته، له پارێزگا نه‌ینه‌وا-ش شێخ عامر مرعز ئه‌لحه‌دیدی سه‌رۆك لیسته".
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كه رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٥ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست میدیای ڕەسمی یەکێتی كه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕ‌یاریداوه كاتی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان درێژنه‌كاته‌وه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٥/٦/٢٦ كۆتا كات بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رۆژی ٢٠٢٥/٤/٩له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رۆژی ٢٠٢٥/١١/١١ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد‌و كۆمسیۆنیش به‌رده‌وامه له‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه.