کۆردستان باس - عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند، ئەو زەوییانەی دەبو لە سنوری سلێمانی بدرێت بە فەرمانبەر و مامۆستایان بە "نایاسایی" مەتر مەتر کراو فرۆشرا و سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردەوە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢٥/٦/١١، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له په‌یامێكدا بۆ بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسی یه‌كێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری بەرپرسی وه‌زیرانی هه‌رێم، نوسیویه‌تی، "سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، 312 بەڵگەم کۆکردوەتەوە، هیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتر بێت، تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لە سلێمانی دەستی پێکردوەو بەردەوامە و ئەو زەویانەی نزیکی سلێمانین، دەبو بدرێتە فەرمانبەران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەبێ فەرمانی وەزاری و یاسا، بەناوی پێشمەرگە و هێزی ئەمنیەوە، گروپێکی شەش کەسی، هەزاران دۆنم زەویان بەنایاسایی مەتر مەتر کردوە و دەیفرۆشن و بەردوامن، تائێستا نزیکەی 80 هەزار پارچە زەویان بەنایاسایی فرۆشتوە، بەهاکەی یەک ملیار دۆلار 100 هەزار دەفتەره.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، "لە سائب سیتی هەتا 100 مەتری مەتر مەتر فرۆشرا، سەرشەقامی 100 مەتری فرۆشرا!، قڕگە، ڕاپەڕین و قولە رەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چواچرا، زەوی قەرەجەکان. هەموی فرۆشرا، ناوی هەمو شەخسەکان، تێوەگلانی بەرپرسان و شارەوانیەکان، هەمویم لەبەردەستدایه".
ڕونیكردوه‌ته‌وه، "هەفتانە نزیکەی 500 پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە هەفتەی 5 بۆ 6 ملیۆن دۆلار خۆیان زەوی لە جوتیار وەردەگرنەوە، بەنایاسایی مەتر مەتری دەکەن، خ نەخشەی بۆدەکات، م دەیکاتە فۆڕم بەناوی فەرمادەیی کۆمپانیایەک سەرپەرشتی ئەم پرۆسە دەکات ناوی م لە س، کەسێک بەناوی م، گوایە نوێنەری ئێوەیە لەوێ دادەنیشێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح داوا ده‌كات "ئەم وێرانکردنەی سلێمانی ڕابگیردرێت، ئەوانەی لەم پرسەدان لە پشت و بەناوی ئێوە دەیکەن بدرێنه دادگا".