کۆردستان باس - کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی ساڵی 1950 لە شاری مووسڵ لە دایکبووە و بەکەلۆریۆسی لە بەشی یاسا بەدەست هێناوە لە زانکۆی بەغدا. وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها دوای دامەزراندنی کابینەی نۆیەم وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەست نیشان کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٦/١٠ ، کەریم شنگالی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامەی کەریم شنگالی
عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی لە ساڵی 1971 به كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵانی 1971-1973 له شاری به‌غدا به پیشه‌ی پارێزه‌رییه‌وه سەرقاڵ بووه، ساڵی 1975 له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته و‌ڵاتی ئێران و بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له و‌ڵاتی ئێران و ساڵی 1976 وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ئه‌ورووپا كردووه.
كه‌ریم شنگالی، لە ساڵی 1968 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە كردووه، ساڵی 1976 له كۆنفڕانسی به‌رلین بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی، ساڵی 1979 ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی 1993 له کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان_یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی 1993-1994 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی حكومه‌تیی هەرێم بووه، له ساڵه‌كانی 2001، 2006، 2009، 2012 و 2014 و له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
لە ساڵی 2010 لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به ڕاویژكار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشان كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی بوو.