لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

ئاماری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Jun 4th, 2025 9:00AM
mdi-download
لە دوو مانگی رابردوودا  نیسان و ئایاری 2025 لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان 54 چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، گردبوونەوەیان رێكخستووە، 23 چالاكییان لەمانگی نیسان، 31 چالاكییان لە مانگی ئایار رێكخراوە، رێگری لە سێ چالاكی مەدەنی كراوە، 2 هاوڵاتیش دەستگیركراون.

کۆردستان باس - ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٦/٣،تۆڕی هاوپەیمانی 19 راگەیەندراوێكی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەكان بڵاوكردەوە:نیسان و ئایار 54 چالاكی ناڕەزایی لە هەرێمی كوردستان رێكخراون
تۆڕی هاوپەیمانی 19:لە دوو مانگی رابردوودا نیسان و ئایاری 2025 لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان 54 چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، گردبوونەوەیان رێكخستووە، 23 چالاكییان لەمانگی نیسان، 31 چالاكییان لە مانگی ئایار رێكخراوە، رێگری لە سێ چالاكی مەدەنی كراوە، 2 هاوڵاتیش دەستگیركراون.
جۆری داخوازییەكان بەم شێوەیە بووە: لە مانگی نیسان 6 چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، 6 چالاكی بۆ مووچە، 2 چالاكی دژ بە جینۆسایدی گەلی كورد، 2 خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی غەزە رێگری لێكراوە، 7 چالاكی داخوازی جیاجیا بوون.
شوێنی چالاكییەكانی مانگی نیسان، 13 چالاكی لە سلێمانی، 10 چالاكی لە هەولێر.
لەو مانگەدا دوو حاڵەتی دیاری دەستگیركردن بە هۆی ئازادی بیروڕاوە، لە شارەكانی دهۆك و سلێمانی تۆماركران:
• رۆژی یەكشەممە 6ی نیسان 2025 لەكاتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاكرێی پارێزگای دهۆك،، پێیان ووتوە فەرمانی دەستگیركردنت هەیە.عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، تۆمارێكی دەنگی ئیسلام زێباری بڵاوكردەوە، كەتیایدا "بابەتەكە سیاسییە، چوون لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دروستكردم لەسەر ئەو بابەتانەی كە لە ئەنتەرنێت بڵاویاندەكەمەوە لە بارەی گەندەڵی و حزبایەتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، نەچووم بۆ لیژنەكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردم"
• رێكەوتی 9ی نیسان بەهۆی بانگەشەكردنیان بۆ گردبوەنەوەیەكی هاوسۆزی بۆ غەزە، لە گەرەكی مامۆستایانی قەزای پێنجوێن هێزێكی ئەمنی رێبین عومەر، مامۆستاو ئەندامی دەستەی خۆپیشاندان بۆ مافەكانی خەڵكی پێنجوێنی دەستگیركرد و چونە سەر ماڵی دوو چالاكوانی تریش بە مەبەستی دەستگیركردنیان بەڵام لەماڵەوە نەبوون. بێ ئەوەی گردبونەوەكە رێبكبخرێت، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە گەرەكی مامۆستایان رێبین عومەریان دەستگیركرد، پاشان بۆ هەمان مەبەست چونەتە سەر ماڵی هۆشیار نامق و میران كەمال، بەڵام لە ماڵەوە نەبوون.
هەروەها لە مانگی ئایاردا 31 چالاكی رێكخراوە، 7 چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، 4 چالاكی بۆ دامەزراندن، 3 چالاكی دژ بە نرخی پرۆژەی رووناكی، 3 چالاكی بۆ مووچە، 2 چالاكی بۆ مافی كەمئەندامان، 2 بۆ مافی كرێكاران، 1 خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ئومێد بەروشكی رێگری لێكراوە،9 چالاكی داخوازی جۆراوجۆربوون.
شوێنی چالاكییەكانی مانگی ئایار، 22 چالاكییان لە سلێمانی، 5 لە هەولێر، 2 لە هەڵەبجە، 2 لە دهۆك
رێكەوتی8ی ئایاری 2025، بڕیاربوو كاتژمێر 11 لەلایەن كەسوكار و بەشێك لە چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری دهۆك گردبوونەوەیەك بەمەبەستی ناڕەزایەتی لە بڕیاری دادگا و ئازادبوونی ئومێد بەرۆشكی لەبەردەم دادگای دهۆك ئەنجام بدرێت، ، بەلًَام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رێگری كرا لە چالاكییەكە.
ئومێد بەرۆشكی لە 30 كانونی دووەمی 2025، لەسەر كەیسێكی رۆژنامەنوسی بە 6 مانگ زیندانی سزادرا، پارێزەران، تانەیان لە بریارەكەدا و پێیانوابوو كە كەیسەكەی بە سیاسی كراوە.
خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییەو بەپێی یاسای هەرێمی كوردستانیش بە پێی یاسای خۆپیشاندان، ژمارە11ی سالی 2010، رێكخراوە. هەر رێكارێك پێچەوانەی ئەم یاسایە بگیرێتە بەر جیگای سەركۆنەكردنە.
تۆڕی 19 كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دایانمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.

mdi-label هەرێمی كوردستان mdi-label ژمارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى: رۆژانە زیاتر لە 8 هەزار گەشتیار روو لە شارەکە دەکەن

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 30th, 2025 12:00PM

تونجەر باقرخان: بە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی سیاسەتی نکۆڵیکردن کۆتایی دێت

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 29th, 2025 4:00PM

لەتیف رەشید: ئەوەی لە غەززە روودەدات قبوڵکراو نییە

mdi-calendar Aug 29th, 2025 3:00PMmdi-arrow-left

ساڵح موسلیم: دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق

mdi-calendar Aug 29th, 2025 12:00PMmdi-arrow-left
نوێترین کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-arrow-left

وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى: رۆژانە زیاتر لە 8 هەزار گەشتیار روو لە شارەکە دەکەن

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 30th, 2025 12:00PM

تونجەر باقرخان: بە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی سیاسەتی نکۆڵیکردن کۆتایی دێت

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 29th, 2025 4:00PM

لەتیف رەشید: ئەوەی لە غەززە روودەدات قبوڵکراو نییە

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 29th, 2025 3:00PM

ساڵح موسلیم: دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 29th, 2025 12:00PM

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پشتگیری پرۆژەی ئاشتی دەکەین

کۆمه‌ڵایه‌تی
mdi-calendar Aug 29th, 2025 8:00AM
{{ snackbarText }}