کۆردستان باس - بە گوێرەی میدیاکانی سوریا ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٦/٢، لە شاری حەڵەب و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا ژمارەیەک دیل لە نیوان هێزەکانی دیمەشق و هەسەدە ئاڵوگۆڕ کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی دیمەشق ١٧٠ دیلی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئازاد کرد کە ٨ یان شەڕڤانی ژن بوون، لەبەرانبەردا هێزەکانی سوریای دیموکراتە ٢٥٠ دیلی حکومەتی سوریایان ئازادکرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشوو پڕۆژەی گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوان هەردوولادا لە دواستەکان دوچاری کێشەبوو پرۆسەکە دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.