کۆردستان باس - لەدوای 7 کاتژمێر هەوڵدان و كۆبوونەوە بە مەبەستی بەستنی كۆنفڕانس لە هۆڵی ئاشتی لە سلێمانی، بەڵام شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو ئاڕاستەی بزووتنەوەی گۆڕان گردەكە – كوردسات دروست بوو، بەمەش كۆنفڕانسەكە دواخرا.
نوێنەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دواخرا.
نزار مەحمود، ئەندامی كۆنفڕانسەكە- گردی زەرگەتە ڕایگەیاندووە، کۆمسیۆن بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی دەرکردووە.
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٥/٢٤، بە بەشداری هەردوو ئاڕاستەی کوردسات و گردی زەرگەتە کۆنفرانسی گۆڕان لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و دروستبوونی گرژی لە نێوان هەردوو ئاراستەکەدا بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە ڕاگیرا.