کۆردستان باس - كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوا واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی دیاریكرد و ڕایگه‌یاند: تا كۆتایی ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی له 24ی حوزه‌یرانی 2025 لیستی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرن.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠٢٥/٥/٢٤، ، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، پارت، هاوپه‌یمانێتی و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ده‌توانن له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، 25-05-2025 وه، ناوی كاندیده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمسیۆن بكه‌ن، به مه‌به‌ستی تۆماركردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن، وه‌رگرتنی لیستی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له سبه‌ینێوه ده‌ست پێ ده‌كات و بۆماوه‌ی مانگێك درێژه‌ی ده‌بێت، دوا واده‌ش 24ی مانگی داهاتووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆن، له عێراقدا نزیكه‌ی 29 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدان و به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌یه. هه‌روه‌ها له كۆی 66 هاوپه‌یمانێتیی تۆماركراو له عێراق، 18یان خواستی به‌شدارییان ده‌ربڕیوه، هه‌شت هاوپه‌یمانێتیی نوێش داواكارییان پێشكه‌شكردووه و دوو هاوپه‌یمانێتی نوێش به فه‌رمی په‌سندكراون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 11ی تشرینی دووه‌می 2025ی دیاری كردووه وه‌كو ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.