کۆردستان باس - ڕۆژی پێنجشەم ٢٠٢٥/٥/٢٢، مەسروور بارزانی بەرپرسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر رۆجەر ویكەر سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا و سێناتۆر جاك رید ئەندامی لیژنەكە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
هەر لە پێنجشەممە بەرپرسی حكوومەتی هەرێم لە واشنتن لەگەڵ دەگ برگەم وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندیی ستراتیجی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرد.
وەزیری ناوخۆی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی بە نرخی ئەمەریكایە و خۆشحاڵین بە بەهیزبوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان، كە ئەمە بەشێكە لە سیاسەتی حكوومەتی ئەمەریكا كە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانیی خەڵك بەكاربهێنرێت.
لای خۆیەوە بەرپرسی حكوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمەریكا دووپات كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەكەدا.