لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ریمی کۆردستان عێراق و ناوچه ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تێبینی

بۆ پۆستی داهاتووی پارێزگاری سلێمانی، "باز"ەكە لەسەرشانی ئاوات محەمەد دەنیشێتەوە یان شاهۆ عوسمان؟

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 8th, 2025 1:30PM
mdi-download
یەکێتی لە بەرنامەیدایە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی پۆستە حكومییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان وەربگرنەوە، بۆ شوێنگرەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرلە نێو یەكێتیدا ناوی دوو كاندید دێت، ئاوات محەمەد، قایمقامی ئێستای سلێمانی، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی.

کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٥/٧، بەپێی قسەی بەرپرسانی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت، ئەو حیزبە لە بەرنامەیدایە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی پۆستە حكومییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان وەربگرنەوە، كە یەكێكیان پارێزگاری سلێمانییە و هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەو پۆستەدایە، بۆ شوێنگرەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرلە نێو یەكێتیدا ناوی دوو كاندید دێت، ئاوات محەمەد، قایمقامی ئێستای سلێمانی، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، حەوت ساڵ و نیوە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگاری سلێمانییە، بەڵام لەگەڵ دوولەتبوونی گۆڕان لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، "بێلایەن"بوونی خۆی لە گۆڕان راگەیاند و لە پۆستەكەیدا مایەوە، هەروەها لەماوەی رابردووشدا چەند جارێك رایگەیاند، تائێستا سێجار داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە و هەر كاتێك كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكهێنرا، واز لە پۆستەكەی دەهێنێت.

پێشتر بێستون فایەق، راوێژكاری بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بواری راگەیاند، دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، یەكێتی بەنیازە گۆڕانكاری لە سەرجەم پۆستە حكومییەكان بكات و ئەوانەی گۆڕانیش وەردەگرێتەوە، بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی هێزی دووەمی كوردستان و یەكەمی پارێزگای سلێمانی بووە.

بۆ شوێنگرەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەئێستادا لەناو یەكێتی ناوی دوو كاندید دێت، یەكێكیان ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانییە كە ناوبراو دووجار بۆتە قایمقام، یەكێكیان ساڵی 2012 تا ناوەڕاستی 2015، هەروەها ناوەڕاستی 2017 تا ئێستا، بەڵام قسەوباسی ئەوەش لەئارادایە كە یەكێتی بەنیازە ئاوات محەمەد، بكاتە سەرۆكی لیستەكەی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەو پێیەی كەسایەتییەكی پەسەندە لای خەڵكی سلێمانی.

كاندیدی دووەمیش بۆ شوێنگرەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر، شاهۆ عوسمانی جێگریەتی كە لە مانگی 11ی ساڵی 2023 ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەڵام پێشتریش قایمقامی شارباژێر و دوكان بووە، بۆیە ئەزموونی ئیداریی هەیە.

شاهۆ عوسمان لەو كاتەوەی بۆتە جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەراورد بە جێگرەكانی دیكەی پارێزگار، چالاكی زیاترە و دەچێتە زۆربەی بۆنەكان، هەروەها ئەو رووداوانەی بەسەر خەڵكی سلێمانیدا دێن چ خۆشی بێت یان ناخۆشی، شاهۆ عوسمان سەردانیان دەكات، جگە لەوەش لەماوەی رابردوودا چەند كەسایەتییەكی شارەكەی بەسەركردەوە، ئەوەش وا لێكدەدرێتەوە كە رەنگە بیەوێت خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئامادە بكات، بۆیە تائێستا نازانرێت بۆ پۆستی داهاتووی پارێزگاری سلێمانی، "باز"ەكە لەسەرشانی ئاوات محەمەد دەنیشێتەوە یان شاهۆ عوسمان؟

mdi-label یەكێتی mdi-label پۆستە حكومییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
mdi-content-copymdi-share-variantهاوبه‌شکردنmdi-printerچاپکردن
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار

رۆژنامەی تورکیا: یەپەگە و پژاک پێکەوە درێژە بە خەباتی چەکداری دەدەن و خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 7:30PM

بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 5:30PM

ئیداره‌ی خۆسه‌ر: سازش له‌سه‌ر فره‌یی و لامه‌ركه‌زیی سووریا ناكه‌ین

mdi-calendar May 27th, 2025 2:30PMmdi-arrow-left

نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر بەشداریی كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی كرد

mdi-calendar May 27th, 2025 8:00PMmdi-arrow-left
نوێترین هه‌ریمی کۆردستان
mdi-arrow-left

نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر بەشداریی كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی كرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 8:00PM

رۆژنامەی تورکیا: یەپەگە و پژاک پێکەوە درێژە بە خەباتی چەکداری دەدەن و خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 7:30PM

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گۆڵان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 7:00PM

شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی فیرقەکانی ٢، ٤ی پیادەیان کرد

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 6:00PM

بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان

هه‌ریمی کۆردستان
mdi-calendar May 27th, 2025 5:30PM
{{ snackbarText }}