کۆردستان باس - ٢٠٢٥/٥/٦، له‌سه‌ر داواى بەرپرسی حزبه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیارى دروستكردنى لیستى هاوبەشی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان په‌سه‌ندكردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییەکان، دواى سێ خولى په‌رله‌مانى عێراق به جیا به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن دواجار پارتى بڕیارى دروستكردنى یه‌ك لیستى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستاندا.
بوار زانیویه‌تى، مه‌سعود بارزانى، بەرپرسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له دواین كۆبوونه‌وه‌یان بڕیاری دروستكردتى یه‌ك لیستیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق پەسند كردووە، كه وابڕیاره له مانگى 11ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، بڕیارى یه‌ك لیستى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو عێراقه و پارتیش له رێگه‌ى شاندێكى تایبه‌ته‌وه به فه‌ڕمى بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌یان گه‌یاندۆته مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى.
بوار زانیویه‌تى، وابڕیاره له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتووش مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بداته‌وه و به‌وپێیه‌ى بڕیارى یه‌ك لیستى له‌سه‌ره‌تادا داواى یه‌كێتیى بووه هه‌ربۆیه ئه‌گه‌رى زۆره داواكارییه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن.